فێرخوازانى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسی بەڕێوەبەرایەتى پرۆتۆکۆڵى وزارەتى پێشمەرگە بەسەردەکەنەوە
سەرۆکایەتى بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی دووشەممە رێکەوتى 20/1/2025، بەسەرپەرشتی دکتۆر ڕەشید میکائیل سەردانێکی زانستی بۆ بەڕێوەبەرایەتى پرۆتۆکۆڵ لە وزارەتى پێشمەرگە ڕێکخست.
مامۆستا و فێرخوازان لەلایەن غفور اکرم برادۆستی بەڕێوەبەرى پرۆتۆکۆڵى وزارەتى پێشمەرگە پێشوازییان لێکرا، لە دیدارێکدا غفور اكرم برادۆستی ڕوونکردنەوەیەکی وردی لەبارەی مەراسیمی پرۆتۆکۆلی سەربازی پێشکەش بە فێرخوازان کرد. لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا، بەڕێوەبەرى پرۆتۆکۆڵی وزارەتى پێشمەرگە فێرخوازانى ئاشنا ئەو ئەرکانە کرد، کە لە وزارەتى پێشمەرگە داوایان لێدەکرێت و جێبەجێى دەکەن، بەتایبەت پێشوازیکردن لە مێوان و شاندە سەربازییەکان کە سەردانی هەرێم دەکەن، هەروەها بەگرنگیەوە باسى لە ئەزمونی سەردانە زانستییەکانی فێرخوازان کرد، کە بەهۆیەوە فێرخوازان دەتوانن ئاگاداری کارەکانی بەشی پرۆتۆکۆڵی سەربازی بن.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، دکتۆر ڕەشید میکائیل بەناوى سەرۆکایەتى بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسی لە زانکۆی جیهان – هەولێر سوپاس و پێزانینی ئاراستەى بەڕێوەبەرایەتى پرۆتۆکۆڵ لە وزارەتى پێشمەرگەی حکومەتى هەرێمى کوردستانى کرد.