فێرخوازانى چارەسەرى سروشتى باس لە گرنگى جەستە بۆ قوتابیانى قوتابخانەیەک دەکەن
بە ئامانجى هۆشیارکردنەوەى قوتابیان و چۆنیەتى هەڵوسکەوتکردن، سەرۆکایەتى بەشى چارەسەرى سروشتى لە زانکۆى جیهان-هەولێر، زنجیرەیەک چالاکى هۆشیارى بۆ قوتابیانى قوتابخانەکانى شارى هەولێر ڕێکدەخات.
لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (٢٠٢٤/١١/٢٥) بەسەرپەرشتى پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دکتور محەمەد ئەشرەف تۆکەر، ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشى چارەسەرى سروشتى سەردانی قوتابخانەی (کینگ دواناوەندی)یان لە شارى هەولێر کرد و، لە لایەن مامۆستا زەمین نجم الدین برایم بەڕێوبەری قوتابخانەکە پێشوازیان لێکرا، پاشان فێرخوازان لە هۆڵى چالاکى قوتابخانەکە بابەتێکیان بە ناونیشانى (هۆشیاری دۆخی جەستە و گرنگییەکەی لەسەر تەندروستی لەنێو قوتابیان ) پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد، بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشێوەیەکى ورد و زانستى باسیان لە پێکهاتەى جەستەى مرۆڤ و چۆنیەتى ئاگاداربون لە تەندروستی بەشێوەیەکى باش بۆ قوتابیان و ستافی قوتابخانەی کینگ کرد، لەهەمان کاتدا باسیان لەو هەڵسوکەوتانە کرد کە مرۆڤ لەکاتى ڕۆژانە بەکارى دوبارەى دەکاتەوە و زیان بە جستەى مرۆڤ دەگەێنێ.
لە کۆتایی چالاکیەکەدا، قوتابیانى قوتابخانەکە و مامۆستایانى ئامادەبوو کۆمەڵێک پرسیارى و بۆچونى جیاوازیان لەگەڵ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر تاوتوێکرد.