فێرخوازانى چارەسەری سروشتی سەردانى سەنتەری کوردستان بۆ چارەسەری فیزیۆتێراپی دەکەن
لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکیی زانستیەکانى بەشی چارەسەری فیزیۆتێراپی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٩ی ئایاری ٢٠٢٣) فێرخوازانىقۆناغى چوارەمى بەشی چارەسەری فیزیۆتێراپی بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر محمد زوکر سەردانى سەنتەری کوردستان بۆ چارەسەری فیزیۆتێراپیان کرد.
سەردانە زانستیەکە بووە وێستگەیەک بۆ ئاشناکردنى بەشە جیاوازەکانی سەنتەرەکە، لەوانەش ئامێرە جۆراوجۆرەکان کە لە چارەسەری فیزیۆتێراپی و چاکسازی پزیشکیدا بەکاردەهێنرێن، ئەمە جگە لە بەکارهێنانی کردەیی ڕاهێنانی جۆراوجۆری بەسوود بۆ چارەسەرکردنی دەمار و… نەخۆشیەکانی جومگەکان، بۆ ئەوەش سەرپەرشتیارى سەنتەرەکە ڕونکردنەوەى پێویستى پێشکەش بەفێرخوازان کرد.