فێرخوازانى کارگێڕى کار سەردانى کارگەى بەرهەمهێنانى (SHAR B.R.C) دەکەن
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتى (2025-2-18) فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی جیهان – هەولێر سەردانێکی زانستییان بۆ کارگەی ( SHAR B.R.C) لە شاری هەولێر ئەنجامدا، سەردانەکە بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر هێڤی محەمەد قادر بوو، بەگەیشتنیان لەلایەن هاوکار عارف محەمەد بەڕێوەبەرى کۆمپانیاکە پێشوازییان لێکرا.
هەر لە میانەی سەردانەکەیاندا؛ ڕیکارد کەمال سلێمان، بەڕێوەبەری ژمێریاری کۆمپانیاکە، تێڕوانینێکی گشتی لەبارەی ڕەوتی کارەکانی ناو کارگەکەوە پێشکەش بە فێرخوازان کرد، بۆ ئەوەش ئاماژەى بە قۆناغەکانی بەرهەمهێنان و هەنگاو بە هەنگاوى کارەکانى ڕوون کردەوە، هەر لە کڕینی کەرەستەی خاوەوە تا پرۆسێسکردنیان بۆ بەرهەمی تەواو و، دواتر کۆگاکردن و دابەشکردن، دواتریش یاوەرى فێرخوازانى کرد بۆ ئاشناکردنى فێرخوازان بە پرۆسەی بەرهەمهێنانی کەرەستەی B.R.C. ، جگە لەوەش، کرێکار ستار، ژمێریاری کۆمپانیاکە، سیستمی کرێستاڵی (Crestal) بە فێرخوازان ناساند، کە سۆفت وێرێکى تایبەتە بە ژمێریاری و لەناو کۆمپانیاکەدا بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارە داراییەکان بەکاردەهێنرێت.
سەردانەکە بووە مایەى خۆشحاڵى فێرخوازان، کە بەهۆیەوە ئەزمونى مەیدانیان لە بوارى کارى کارگە و ئەرکەکانی بەڕێوەبردن و ستراتیژییەکانی بەرهەمهێنان بەدەستهێنا.