فێرخوازانى کۆلێژى دەرمانسازى بە سەردانێکى زانستى نەخۆشخانەیەک لە شارى هەولێر بەسەر دەکەنەوە
فێرخوازانى قۆناغى دووەمى کۆلێژى دەرمانسازى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەرپەرشتى دکتۆر محمەد ئایدن ڕاگرى کۆلێژى دەرمانسازى و بەئامادەبونى مامۆستاى یاریدەر بدور محمد جیاد لە شارى هەولێر بەسەردانێکى زانستى نەخۆشخانەی پسپۆڕی (مێدیکانۆ)یان بەسەرکردەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ١١/١٦/٢٠٢٣، مامۆستایانى سەرپەرشتیار و فێرخوازانى کۆلێژی دەرمانسازی لە لایەن دکتۆر هونەر مستەفا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە پێشوازیان لێکرا، پاشان فێرخوازان سەردانی دەرمانخانەی نەخۆشخانەکەیان کرد و، لەلایەن پزیشک و دەرمانسازانى نەخۆشخانەکە زانیارییان لەبارەى سیستمی پێدانی دەرمان بە نەخۆشەکان پێشکەش بە فێرخوازان کرد، هەر لەو چوارچێوەیەدا دکتۆر هونەر مستەفا ڕونکردنەوەى پێویستى لەبارەى پێشکەشکردنى دەرمان بەسیستمى ئەلکترۆنى پێشکەش بە فێرخوازان کرد، ڕونیشیکردەوە لە پێدانى هەر دەرمان بەدواداچوون بۆ بارودۆخی نەخۆش دەکەن و، هەموى لە دۆسیەى تایبەت تۆمار دەکەن.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان تۆمارەکانی بەدواداچوونی نەخۆش هۆڵی فریاکەوتن و چەند بەشێکى دیکەیان بەسەرکردەوە و، زانیاریان لە بارەى سیستمی بەکارهێنراو و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو حاڵەتە جیاوازانەی کە دێنە نەخۆشخانە وەرگرت.