فێرخوازانى کۆلێژى پزیشکی ددان بەشداری چالاکى دووەمین ڕۆژى سێیەمین کۆنفرانسی زانستی پزیشکی ددان دەکەن
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتى (٣/١٠/٢٠٢٥) و، لە دووەمین سێیەمین کۆنفرانسی زانستی پزیشکی ددان گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی کۆلێژی پزیشکی ددان لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەشداریی کارایان لە چالاکیەکانى کۆنفرانسەکەدا کرد.
لە سێیەمین کۆنفرانسی زانستی پزیشکانی ددان، کە لە هۆڵی هۆتێلی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەچوو، هەریەک لە مامۆستای یاریدەدەر شوان خەیام مەعصوم و، مامۆستای یاریدەدەر حەسەن فایز عبداللە سەرپەرشتى فێرخوازانى کۆلێژى پزیشکى ددانیان کرد، لەو چوارچێوەیەشدا لە ڕێگەى خستنەڕووى کۆمەڵێک توێژینەوەى زانستى لە پانێڵەکانى کۆنفرانسەکە لەلایەن توێژەران و پسپۆڕانى بوارەکە تیشکی خرایە سەر نوێترین پێشهاتەکانی بواری پزیشکی ددان و، شێوازە داهێنەرەکانی چارەسەرکردن و، نوێترین پێشکەوتنە زانستییەکان، جگ لەوەش فێرخوازانى کۆلێژى پزیشکى ددان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارییان لە وۆرک شۆپی کارلێککەردا کرد، کە تایبەت بوو بە بەکارهێنانى تەکنەلۆژیا مۆدێرنەکان لە بوارى چارەسەرى ددان. لە میانەى بەشداریکردنیاندا فێرخوازان لە نزیکەوە سەرەنج و تێبینیە زانستیەکانیان لە بوارە جیاوازەکانى پزیشکى ددان تۆمار کرد.
لە پەراوێزى کۆنفرانسەکەشدا، فێرخوازانى کۆلێژى پزیشکى ددان، بەشەکانى پیشانگەى تایبەت بە ئامێر و پێداویستیە پزیشکیەکانى ددانیان بەسەرکردەوە، کە نوێترین بەرهەم و تەکنەلۆژیای ددانیان تیادا نمایش کرا بوو، ئەوەش بووە دەرفەتێکى گرنگ بۆ فێرخوازان تا لە نزیکەوە ئاشناى نوێترین داهێنانەکانى بوارى پزیشکى ددان ببینن.