فێرخوازانى کۆلێژى پزیشکی ددان بەشدارى لە خولێکى تایبەتمەندى باڵاى بوارى پزیشکى ددان دەکەن
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتی (٢١/١٠/٢٠٢٥)، کۆمپانیای ئەدڤانسدێنت (Advancedent) خولێکی ڕۆشنگەرانەی گرنگی بەناونیشانى” هەوڵی کەم بۆ چاکسازی تەواوی دەم بە کەمترین دەستوەردان” (Minimum Effort for Minimum Invasive Full Mouth Rehabilitation) ” بەڕێوەبرد.
لەو خولەدا، کە ژمارەیەک لە فێرخوازانى قۆناغی چوارەمی کۆلێژی پزیشکی ددان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشێوەیەکى کارا بەشدارییان لە خولەکەدا کرد، کە ناوەڕۆکەکەى لەلایەن دکتۆر ڕێکار ئیسماعیل پزیشکی ددان پێشکەشکرا، بۆ ئەوەش بە شێوەیەکی زانستى باسى لە نوێترین ڕێبازەکان لە بواری چاکسازی دەم و ددان کرد، بە تایبەت تیشک خستە سەر ئەو تەکنیکانەی کە کەمترین دەستوەردانى پێویستەن لە هەمان کاتدا ئەنجامی کوالیتی بەرز و جوانی پێشکەش دەکەن. لە بەشیکى دیکەى خولەکەدا دکتۆر ڕێکار ئیسماعیل بە وردی باسی لە چۆنیەتی داڕشتنی پلانی چارەسەری تاکەکەسی بۆ هەر نەخۆشێک کرد، هەروەها هەڵبژاردنی ماددە گونجاوەکان بۆ حاڵەتە کلینیکییە جیاوازەکان و ڕێکارە هەنگاو بە هەنگاوەکانی بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجامەکانى ڕوون کردەوە.
`لەو چوارچێوەیەشدا، فێرخوازانى کۆلێژی پزیشکی ددان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارییەکى کاراى چالاکییەکانى خولەکەیان کرد، هاوکات فێرخوازان دەرفەتی ئەوەیان بۆ ڕەخسا ئاشناى چەندین حاڵەتی کلینیکی دکتۆر ڕێکار ئیسماعیل بن و گفتوگۆیان لەسەر بکەن، کە تەکنیکە پێشکەوتووەکان و دەرئەنجامە جوانکارییەکانی ئەم بوارەیان نیشان دا. ئەمەش یارمەتیدەر بوو بۆ قووڵکردنەوەی تێگەیشتنیان لە دۆخی ڕاستەقینەی نەخۆش و چۆنیەتی بەکارهێنانی زانستەکەیان.
لە کۆتایی خولەکەدا، وەک ڕێزلێنانێک بۆ بەشداریکردنی چالاکانەیان، بڕوانامەی بەشداریکردن پێشکەش بە فێرخوازانى کۆلێژی پزیشکی ددان لە زانکۆى جیهان-هەولێر کرا، وەک هاندانیک بۆ زیاتر پێشخستنی تواناکانیان لە بواری پزیشکی دداندا.
`







