فێرخوازانى کۆلێژی دەرمانسازی سەردانی پیشانگەی تەندروستی نێودەوڵەتی مێدیکۆی دەکەن
ڕۆژی پێنچ شەممە ڕێکەوتى (6/2/2025) بە سەرپەرشتی دکتۆر محمد ئایدن ڕاگری کۆلێژی دەرمانسازی لە زانکۆى جیهان-هەولێر، بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە مامۆستایانى بەشەکە، گروپێک لە فێرخوازانى کۆلێژی دەرمانسازی سەردانی پیشانگەی تەندروستی نێودەوڵەتی مێدیکۆیان لە شاری هەولێر کرد.
لە میانەی سەردانەکەدا شاندەکەى کۆلێژى دەرمانسازى سەردانی دامەزراوەی حکومیەکان و بەتایبەت دەستەی کۆنترۆڵی جۆری دەرمانی کوردستان(KMCA)یان کرد، هاوکات ڕاگر و مامۆستایانى ئامادەبوو ژمارەیەکى دیکەى دامەزراوە حکومیەکانى تایبەت بە بوارى دەرمان و کۆمپانیا تایبەتەکانیان بە فێرخوازان ناساند، لەهەمان کاتدا پسپۆڕانی کوالیتی کۆنترۆڵ زانیاری گرنگیان لەبارەى دامەزراوەکەیان و ڕێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی دەرمان لە دەرمانخانەکانی کوردستان پێشکەش بە فێرخوازانى کۆلێژى دەرمانسازى کرد.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانی کۆمپانیای (گرووپی کەوکەب)یان کرا، کە تێیدا باسیان لە شێوازەکانی هەڵگرتن و گواستنەوەی دەرمان لە نێوان کۆگاکانی کۆمپانیاکە و دواتر بۆ دەرمانخانەکان کرد، ئەمە جگە لە چەندین گفتوگۆی بەسوود کە لە نێوان فێرخوازان و نوێنەرى کۆمپانیا بەشداربووی پیشانگاکەدا لەبارەى دەرمان ئەنجامدران.