فێرخوازانى کۆلێژی دەرمانسازی سەردانی نەخۆشخانەی ڕۆژئاوا لە شاری هەولێر دەکەن
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٢٠/٢/٢٠٢٥) ڕاگرایەتی کۆلێژی دەرمانسازی لە زانکۆی جیهان-هەولێر گەشتێکی زانستی بۆ فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی کۆلێژی دەرمانسازی بۆ نەخۆشخانەی ڕۆژئاوا لە شارى هەولێر ڕێکخست.
سەردانەکە بە سەرپەرشتی (دکتۆر دیلان ئومێد ئەکرەم) بەڕێوەچوو، فێرخوازان دواى ئەوەى لەلایەن د.کاروان یاسین بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕۆژئاوا پێشوازییان لێکرا، ئینجا دەرفەتى بە فێرخوازان داب ۆ بەسەرکردنەوەى بەشەکانى نەخۆشخانەکە، لەو چوارچێوەیەشدا سەرەتا فێرخوازان سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کرد، لەوێ ستافی نەخۆشخانەکە باسیان چۆنیەتی وەرگرتنی نەخۆش و مامەڵەکردن لەگەڵ ڕوداوە کتوپڕەکان بۆ فێرخوازان کرد، پاشان سەردانی تاقیگەکانى نەخۆشخانەکەیان کرد و، لە نزیکەوە ئاشناى چۆنیەتى ئەنجامدانى پشکنینەکان لەسەر نەخۆشەکان بوون. لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا فێرخوازان سەردانی بەشی نەخۆشە درێژخایەنەکانیان لە نەخۆشخانەکە کرد، بۆ ئەو مەبەستەش ستافى بەشەکە باسیان لە حاڵەتەکانی ناو نەخۆشخانەکە کرد، کە ڕوو لە بەشەکەیان دەکەن.
لە کۆتا وێستگەى گەشتە زانستیەکەیاندا فێرخوازان سەردانی دەرمانخانەی نەخۆشخانەیان کرد و، بە چاوی خۆیان بینییان کە چۆن دەرمان دەدرێت بە نەخۆشەکان.