فێرخوازانی بایۆمیدیکاڵ هۆشیاری لەبارەى نەخۆشی هێلکەدانی فرە کیسی بڵاودەکەنەوە
لە چوارچێوەی چالاکیە بەردەوامەکانیان و بۆ بڵاوکردنەوەى هۆشیاری، فێرخوازی قۆناغی دووەم لە بەشی بایۆمیدیکاڵ، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (3/2/2025) بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر زەهرا خان معروف تاهر سەردانى قوتابخانەى ژیارى ئەهلىیان کرد و، سیمینارێکیان لەبارەى نەخۆشی هێلکەدانی فرە کیسی لە ئافرەتان پێشکەش بە قوتابیانى قوتابخانەکە کرد .
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بە گەرمی لەلایەن ئازاد حمەد عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری قوتابخانەکە پێشوازییان لێکرا، پاشان لە هۆڵی قوتابخانەکە بە ئامادەبوونی قوتابیانى پۆلی یازدە و دوانزە بابەتەکەیان پێشکەشکرد و، سەرەتا ڕوونکردنەوەیەکی گشتگیریان لەسەر نەخۆشی هێلکەدانی فرە کیسی پێشکەش کرد، پاشان باسیان لە هۆکارەکانی، نیشانە کلینیکیەکان، شێوازەکانی خۆپاراستن و شێوازەکانی چارەسەری بەردەست خستەڕوو، ئەوەشیان ڕونکردەوە ئەو جۆرە نەخۆشیە نەخۆشییەکی باوی هۆرمۆنییە لە نێو خانمانی تەمەنی وەچەخستنەوە ڕودەدات و، تایبەتمەندە بە ناڕێکی سوڕی مانگانە و بەرزبوونەوەی ئاستی ئەندرۆجین و دەرکەوتنی چەندین کیسی لەسەر هێلکەدانەکان، کە ئەگەر چارەسەر نەکرێت، لەوانەیە ببێتە هۆی نەزۆکی و ئاڵۆزییەکانی گۆڕانکاری خۆراک.
لە کۆتایی سیمینارەکەدا، فێرخوازی بەشى بایۆمیدیکاڵ بەناوی سەرۆکی بەشەکەیان، سوپاسى ئازاد حەمەد عەبدوڵڵا بەڕێوەبەرى قوتابخانەکەیان کرد، بۆ پێشوازی گەرم و پاڵپشتی لە کارئاسانیکردنی ئەم بۆ ڕێکخستن ئەو چالاکیە هۆشیارییە.