فێرخوازانی بهشی ڕاگەیاندن زانکۆی لە میانەى سمینارێک باس لە کاریگەرییەکانى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەکەن
ڕۆژى دوو شەممە ڕێکەوتى (١٠/٢/٢٠٢٥) بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر دڵان ئیسماعیل، گروپێک لە لە فێرخوازانى قوناغی دووهمی بهشی ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانی قوتابخانەی شێخ محمودی نەمریان لەشاری هەولێر کرد و، لەلایەن مامۆستا زاهیر مەلا محمد بەرێوەبەری قوتابخانە و شوان سلیم اسماعیل یاریدەدەر و هێرش شاکر حمدامین ڕێنمایکار داستان بەرزان و مامۆستا ئيمان عبدالقادر و ماموستا پێشوازیان لێکرا.
سەرەتا لە دانیشتنێک مامۆستاى سەرپەرشتیار دڵان ئیسماعیل باسی ئامانجی سەردانەکەیان کرد بەتایبەت پێشکەشکردنی بابەتێکى تایبەت بە هۆشیاری و رۆشنبیری کۆمەڵایەتی و پەروەردەی لە ناوەندەکانی خوێندن، بۆ ئەوەش مامۆستا زاهیر مەلا محمد وێرای بەخێرهێنانی مامۆستا و فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر ئاماژەی بە هەوڵ و ماندوبونی تیمی قوتابخانەکەیان کرد بۆ بەرەو پێشبردنی ئاستی زانستی و پەروەردەی و هەنگاونانی جدی بۆ گۆرانکاری لە قوتابخانە لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی قوتابیان.
دواتر بەئامادەبونی ژمارەیەک لە قوتابیانی ئەو قوتابخانەیە فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی ڕاگەیاندن ، کە پێکهاتبوون لە ( قارەمان جەوهەر، سەرکار حسێن، رزگار سالح، عومەر غالب، ژیار ئیسماعیل، ژیلیا حاتم و، لەیار ئازاد ) سمینارێکی تایبەتیان سەبارەت بە ئاڵودەبون بە سۆشیال میدیا و دەرئەنجامە خراپەکانی پێشکەش کرد ، لەگەڵ خستنەرووی چەندین نمونە و بابەتی ژیانی رۆژانەی قوتابیان و چۆنیەتی سەرکەوتوبونیان لە قۆناغەکانی خوێندن. هەر لە میانەى سمینارەکەیاندا فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەوردى تیشکیان خستەر سەر کاریگەرییەکانی سۆشیال میدیا بەتایبەتی لەسەر قوتابیان، بۆ ئەو مەبەستەش ئاماژەیان بە باشترین شێوازەکانى چۆنیەتی بەکارهێنانی سۆشیال میدیا کرد بۆ سوودی پەروەردەیی، هاوکات هۆشدارییان دا لە مەترسییەکانی ئاڵوودەبوون بە سوشیال میدیا و هەواڵی ساختە و قسەی ناشرین و نەشیاو.
سیمینارەکە نموونەی ژیانی ڕاستەقینەی لەخۆگرتبوو، کە کاریگەری ئەم میدیایانە لەسەر دەستکەوتی ئەکادیمی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان نیشان دەدا، لە هەمان کاتدا ئامۆژگاری پراکتیکیان سەبارەت بە بەڕێوەبردنی کات و کارلێکی هۆشیارانە لەگەڵ ناوەڕۆکی دیجیتاڵیدا پێشکەش بە قوتابیان کرد، هەر ئەوەش وایکرد قوتابیانى قوتابخانەکە کارلێکێکی زۆر لەگەڵ ناوەڕۆکى سمینارەکە بکەن بە پرسیارکردن و سەرەنجەکانیان بەشداری لە گفتوگۆکەدا بکەن.