فێرخوازانی به‌شی ژمیریاری زانکوی جیهان-هەولێر په‌رتوکخانی گشتی هه‌ولێریان بەسەرکردەوە
له دریژه‌ی کار وچالاکی ئه‌کادیمی و زانستییەکانى سەرۆکایەتى به‌شی ژمیریاری زانکوی جیهان-هه‌ولیر بۆ فێرخوازان لە قۆناغە جیاکان، لە ڕێکەوتى (١٥/٩/٢٠٢١) گه‌شتێکی زانستیان په‌رتوکخانه‌ی گشتی هەولێر ڕێکخست.
لەو چالاکیکەدا، کە فێرخوازانی قوناغی دووەم بەشداریان تێدا کرد، بەگەیشتنیان بە کتێبخانەى گشتى هەولێر له‌لایه‌ن کارگێڕی و فەرمانبەرانى پهرتوکخانەکە پێشوازییان لێ‌کرا، دواتر کورتەیەکیان لەبارەى مێژوی دروستبوونى په‌رتوکخانه‌که و چۆنیەتى گەشەکردنى نه‌خشه و به‌شه‌کانی په‌رتوکخانه و جۆرى کتیب و سەرچاوە زانستیە بهردهستەکان و ڕێگەکانی خواستنى کتێب و سەرچاوە زانستیەکان پێشکەشى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد.
لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشە جیاکانى کتێخانەکەشدا، فێرخوازان خۆشحاڵى خۆیان پیشاندا، کە لە نزیکەوە ئاشناى کتێبخانە و سەرچاوە زانستیەکانى نێو کتێخانەکە بوون، جەختیان لەسەر ئەوەش کردەوە ئەم سەردانەمان بۆ ئەم کتێبخانەیە دەرگایەکى گرنگى بەڕووى ئێمە کردەوە، کە لە کاتى ئامادەکردنى ڕاپۆرت و سمینار و نوسینى توێژینەوە و باسى دەرچوون دەتوانین سوودى گەورە لەسەرچاوە زانستى و سەردەمیەکانى ئەم کتێبخانەیە وەربگرین بەتایبەت له بواری ژمێریاری.