فێرخوازانی بەشى تەکنیکى دروستکردنى ددان ئاشنای نوێترین تەکنیکەکانی پیشەسازی ددان دەبن
فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی تەکنیکى دروستکردنى ددان لە زانکۆی جیهان–هەولێر، سەردانێکی زانستی مەیدانییان بۆ تاقیگەی (سەنتەری ئەڵمانی بۆ پیشەسازی ددان) لە شارى هەولێر ئەنجامدا.
ئەم سەردانە لە ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (2026/1/14) و، بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (مەحموود عەبدوڵڵا ئەحمەد) بەڕێوەچوو، سەرەتا بە گەیشتنیان لە لایەن (کاوان ساڵح عوسمان) بەڕێوەبەری تاقیگەکە پێشوازییان لێکرا، پاشان کورتەیەکی دەربارەی سروشتی کارەکانی تاقیگەکە پێشکەش کردن، دواتریش فێرخوازانى ئاشناى نوێترین ئەو تەکنەلۆجیا و ئامێرانە کرد، لە تاقیگە پێشکەوتووەکەیاندا بەکاردێنن، بەتایبەت سیستمە دیجیتاڵییەکان و بەکارهێنانی “ژیری دەستکرد” لە دروستکردنی ددانی دەستکرد بە بەرزترین کوالێتی و جوانی.
بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازان لە نزیکەوە ئاشنای قۆناغە پێشکەوتووەکانی پیشەسازی ددان و ئامێرە مۆدێرنەکان بوون. هەروەها کاوان ساڵح عوسمان ڕوونکردنەوەی تەواوی لەسەر چۆنیەتی کارکردن و بەکارهێنانی تەکنیکە نوێیەکان پێدان و، دواتریش وەڵامی پرسیارە زانستی و پراکتیکییەکانی فێرخوازانی دایەوە.







