فێرخوازانی بەشى زانستی کۆمپیوتەر لە میانەى چالاکیەکانى (MEDICO 2025) لە داهێنانەکانی ڕۆبۆتیک دەکۆڵنەوە
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (٥/٢/٢٠٢٤) گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەم لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانێکی تایبەتیان بۆ چالاکیەکانى میدیکۆ 2025 لە شارى هەولێر ئەنجامدا، کە بەیەکێک لە گەورەترین چالاکى و پیشانگەیی تەندروستی نێودەوڵەتییە لەسەر ئاستی عێراق دادەنرێت.
فێرخوازان لە میانەى سەردانیکردنى بەشەکانى پیشانگەیەکەدا و بەسەرکردنەوەى چالاکیەکانى میدیکۆ دەرفەتى ئەوەیان بۆ ڕەخسا ئاشناى تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکانى بواری پزیشکی بوون، بە تایبەت بە گرنگیدان بە ڕۆبۆتیک و چارەسەرەکانی چاودێری تەندروستی بە AI، هاوکات فێرخوازان بەشدارییان لە گفتوگۆکانى پسپۆڕانی بوارى پیشەسازی تەکنەلۆجى کرد و ئاشناى داهێنانی گرنگ بوون، لەوانە نەشتەرگەری بە یارمەتی ڕۆبۆت، بەکارهێنانی ئامێرى پێشکەوتووی پزیشکی لە دوورەوە بۆ چارەسەر و، ئامرازەکانی دەستنیشانکردن لەسەر بنەمای AI. ئەوان سەرسام بوون بە توانای گەورەی ئەم تەکنەلۆژیایانە بۆ گۆڕینی ڕیشەیی چاودێری نەخۆش و لایەنى پزیشکی.
جگە لەوەش، فێرخوازان چالاکانە کارلێکیان لەگەڵ پیشەییەکانی چاودێری تەندروستی و، توێژەران گەشەپێدەرانی تەکنەلۆژیا کرد، هەروەک زانیاری بەنرخیان سەبارەت بە نوێترین ڕەوتەکان کە داهاتووی چاودێری تەندروستی بەدەستهێنا هەر لە سیستمی پێشکەوتووی نەشتەرگەری ڕۆبۆتەوە تا ئامێری چاودێریکردنی نەخۆش و پلاتفۆرمی چاودێری تەندروستی دیجیتاڵی.