فێرخوازانی بەشى ژمێریاری سەردانی زانستی بۆ کۆمپانیای باو ستۆن ئەنجام دەدەن
لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتى ٢٦/١٠/٢٠٢٥، سەرۆکایەتى بەشی ژمێریاری لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانێکی زانستی بۆ کۆمپانیای باو ستۆن لە هەولێر بۆ فێرخوازانى قۆناغی چوارەم بە سەرپەرشتی مامۆستا ڕێبین بیلال محەمەد ڕێکخست.
لە کاتی سەردانەکەدا، بڕوا وشیار سەلیم، بەڕێوەبەری کارگێڕی لە کۆمپانیای باو ستۆن، بە گەرمی پێشوازی لێکرا. پاشان بڕوا وشیار سەلیم شیکردنەوەیەکی وردی پێشکەش کرد سەبارەت بە شێوازە کانى کارکردنى کۆمپانیاکە لە بەرهەمهێنانی بەرد، هەروەها ڕوونیشیکردەوە کە چۆن کرێکاران مۆری بڕین و چەرخی درەوشاوە و ئامێرەکانی هەڵگرتنی دەستی بەکاردەهێنن بۆ شێوەدان و تەواوکردنی بەرد.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا بەڕێوەبەری کارگێڕی لە کۆمپانیای باو ستۆن باسى قۆناغەکانی دروستکردن، بڕین، ڕووپۆشکردن و تەواوکردنی بەردەکەی بۆ فێرخوازان ڕوون کردەوە و، جەختی لەوە کردەوە کە بەشێکی زۆری کاری کۆمپانیاکە هێشتا پشت بە ئامێرە میکانیکییە کۆنەکان و تەکنیکە دەستییەکان دەبەستێت لەبری سیستمە ئۆتۆماتیکییەکان، بۆ ئەوەش ئاماژەی بەوەدا ئەم ئامێرە کۆنانە، هەرچەندە کات و هەوڵێکی زیاتریان دەوێت، بەڵام پیشەییبوون و وردبینی لە وردەکارییەکاندا دابین دەکەن. هەروەها دووپاتی کردەوە کە کۆمپانیاکە بە وردی بەکارهێنانی ماددەکان، کاتی کارکردن و تێچووی چاککردنەوە تۆمار دەکات، ئەمەش واتای ئەوەیە کۆمپانیاکە تۆماری تێچووی هەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی ماددە بەکارهێنراوەکان لە بەرهەمهێنان و تێچوویان، هەروەها تۆماری کارکردنی ئامێر و مەکینەکان و بەکارهێنانیان، هەروەها تۆماری چاککردنەوەی ئامێرەکان، لەگەڵ هەژمارکردنی کاڵبوونەوەی ئامێرەکان و تۆماری تێچووی کارکردن. ئەمەش کۆنترۆڵێکی کاریگەر لەسەر بەکارهێنانی سەرچاوەکانی کۆمپانیا بە شێوەیەکی کاریگەر و پاراستنی کوالێتی بەرهەمەکە و، بەرزکردنەوەی کارایی بەکارهێنانی سەرچاوەکانی کۆمپانیا و کۆنترۆڵکردنی تێچووەکان دابین دەکات.
لە کاتی سەردانەکەدا، فێرخوازان لەگەڵ بڕوا وشیار سەلیم تاوتوێی کاریگەری شێوازەکانی بەرهەمهێنانی کۆن لەسەر کۆنترۆڵکردنی تێچووەکان و بودجە و بەرهەمهێنان بەراورد بە سیستمە نوێیەکان کرد. سەردانەکە بۆ فێرخوازان هەلێکی ڕەخساند بۆ تێگەیشتن و بەستنەوەی زانیارییە تیۆرییەکان بە پراکتیکییەکان و شێوازەکانی کۆنترۆڵکردنی تێچووی بەرهەمهێنان و کارایی بەکارهێنانی سەرچاوە بەردەستەکان، هەروەها چۆنیەتی پشتگیریکردنی ژمێریاری لە بڕیارە کاریگەرەکاندا تەنانەت لە کۆمپانیاکاندا، بەتایبەتی ژمێریاری تێچوو.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، مامۆستا ڕێبین بیلال محەمەد، سەرپەرشتیاری سەردانە زانستییەکە، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی بەڕێوەبەری کارگێڕی لە کۆمپانیای باو ستۆن کرد بۆ پێشوازی گەرم و میواندۆستییەکەی و پێشکەشکردنى زانیارییە زانستی و پراکتیکییە بەنرخەکان و شیکردنەوەی تەواوی شێوازەکانی کۆنترۆڵکردنی بەرهەمهێنان لە کۆمپانیاکە.






