فێرخوازانی بەشی ئەندازیاری ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك بەشدارى چالاکانەیان لە پاڵپشتیکردنی گەنجان و پڕۆژەکانی پەرەپێدان دەکەن
ڕەحمە خضر، کە فێرخوازى قۆناغی سێیەمی بەشی ئەندازیاری ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لە زانکۆی جیهان-هەولێر، بەشێوەیەکى خۆبەخشانە بەشداری لە سازدانی کۆنفرانسێک بۆ پاڵپشتیکردنی گەنجان و پڕۆژەکانی پەرەپێدان لە عێراق کرد، کە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (٣/٢/٢٠٢٥)، لە زانکۆی کوردستان-هەولێر بەڕێوەچوو.
چالاکییەکەدا، بەهەماهەنگى نێوان ژمارەیەک دامەزراوە لە کەرتی گشتی و تایبەت ڕێکخراوو بوو، لەوانە کۆمپانیاى تۆیۆتا، تۆڕى میدیایی ڕووداو، ئۆفیسى لاوان لە نوسینگەى سەرۆک وەزیران، لە میانەى چالاکیەکەدا جەخت لە هاندانی پڕۆژەکانی پەرەپێدان و ڕەخساندنی ژینگەیەکی زانستی کردەوە، کە بەشدارن لە پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و ئامادەکردنیان بۆ بازاڕی کار، بەشداریکردنى فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر لە چالاکی فوتتاڵکس بۆ پاڵپشتیکردنی گەنجان و پڕۆژەکانی گەشەپێدان بووە دەرفەتێکی بەنرخ بۆ بەرزکردنەوەی توانا پراکتیکییەکانیان و، فراوانکردنی تۆڕە پیشەییەکانیان و، سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پسپۆڕان لە بوارە جیاوازەکاندا. جگە لەوەش بووە وێستگەیەک بۆ فێرخوازان تا تواناکانی سەرکردایەتی خۆیان پەرەپێبدەن و، ئاشناى ئاستەنگە ڕاستەقینەکانی بازاڕی کار ببن، ئەوەش وایان لێدەکات ڕۆڵێکی کاریگەرتر لە پشتیوانیکردن لە پەرەپێدانی ئابووری و کۆمەڵایەتی لە کوردستان و عێراق بگێڕن.
لە کۆنفرانسەکەدا کۆمەڵێک پسپۆڕ و وتاربێژی دیار، وەک دکتۆر عادل لەتیف، دکتۆر رويدا مستەفا، و ڕنا کوڤان، جگە لە ئامانج ئەمجەد، بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمپانیاى تۆیۆتا و، ڕەنجدەر کامەران، بەڕێوەبەری کاروباری فێرخوازان لە زانکۆی کوردستان – هەولێر. بەشداربووان تێڕوانینێکی گشتیان لەبارەى ڕێگەکانی پشتگیریکردنی گەنجان، پەرەپێدانی تواناکانیان و، بەهێزکردنى تواناکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی داهاتوو پێشکەشکرد.