فێرخوازانی بەشی ئەندازیاری تەلارسازی سەردانێکی زانستیی بۆ پڕۆژەی کواترۆ فرانشايز ئەنجام دەدەن
لە ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتى (٢٧/١٠/٢٠٢٥)، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی سێیەمی بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، بە سەرپەرشتیی مامۆستای یاریدەدەر (لانە شەهاب ئەحمەد)، سەردانێکی زانستییان بۆ پڕۆژەی کواترۆ فرانشایز ئەنجامدا.
سەرەتا (سامان بەختیار کەریم) ئەندازیاری پڕۆژەکە بە گەرمى پێشوازی لە فێرخوازان کرد، پاشان بە شێوەیەکی ورد شرۆڤەیەکی دەربارەی بنەماکانى کارەکردنى کۆنکرێت پێشکەش بە فێرخوازان کرد، ڕونیشیکردەوە پرۆسەکە بە چەند قۆناغێک تێپەڕ دەبێ، ئەوانیش بریتین لە قۆناغەکانی هەڵکەندن، دانانی پۆڵای بەهێزکەر (تسلیح)، ئامادەکردنی قالبەکان و ڕدانانى کۆنکرێتی ڕوون کردەوە، هاوکات جەختی لە گرنگیی وردبینی، پابەندبوون بە پێوەرەکانی دیزاین و سەلامەتیی شوێنی کار لە کاتی جێبەجێکردندا کردەوە.
هەر لە میانەی سەردانەکەیدا، ئەندازیاری پڕۆژەکە بە گرنگیەوە باسى لە پەیوەندیی نێوان نەخشەکانی جێبەجێکردن و پیادەکردنیان لەسەر زەوی کرد، هەروەها گرنگیی تێگەیشتن لە نەخشەکانی بنەماکان و چۆنیەتیی ڕێکخستنی شوێنی کار و زنجیرەی کارەکان لە دڵنیابوونەوە لە کوالێتی و کارایی کارەکان بەوردى بۆ فێرخوازان شی کردەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەشدا ئەم سەردانە یارمەتیی فێرخوازان دەدات بۆ تێگەیشتنێکی باشتر لە پێداویستییە پێکهاتەیی و بۆشاییەکانی پڕۆژەکان.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، فێرخوازان فێری چۆنیەتیی جێبەجێکردنی نەخشەکانی بنەما لەسەر زەوی و گرنگیی ڕێکخستنی پڕۆسەکانی بیناسازی بۆ دڵنیابوونەوە لە وردبینی و کوالێتی بوون. سەردانەکە تێگەیشتنی فێرخوازانی بۆ میکانیزمەکانی شوێنی کار و بنەماى کارەکانی بەهێزتر کرد.






