فێرخوازانی بەشی بایۆمیدیکاڵ ئاشنای ئامێری پزیشکی پێشکەوتوو دەکرێن
سەرۆکایەتى بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر، هەوڵەکانى چڕکردۆتەوە بۆ ئاشناکردنى فێرخوازان بەئامێرە پێشکەوتوەکان و، ئاشنابوون بەژینگەى کارکردن.
لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٣/٣/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى مامۆستای یاریدەدەر شارۆخ حسین، فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ سەردانێکى زانستیان بۆ تاقیگەی پزیشکی نۆبڵ لە شارى هەولێر ئەنجامدا.
مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان، دواى ئەوەى پێشوازیان لێکرا، هاوڕێ لەگەڵ لێپرسراوانى نەخۆشخانەکە ئاشناى چەند ئامێرێکی پزیشکی و چۆنیەتی کارکردنیان بە شێوەیەکی پرۆفێشناڵانە کران، بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازان ڕۆژێکی تەواویان لەگەڵ ستافى تاقیگەکە لەناو تاقیگەی نۆیڵ بەسەربرد، ئەوەش دەرفەتێکى گرنگى بۆ فێرخوازان ڕەخساند تا بە شێوەیوکی پراکتیکی ورد بەشدارى بکەن لە پشکنین و شیکاری زۆرێک لەو نەخۆشانەى ڕویان لە نەخۆشخانەکە کردبوو، هەروەک چەنین بابەتی شیکاری لەلایەن ستافی تاقیگەی پێشکەش بەفێرخوازان کرا.