فێرخوازانی بەشی بایۆمیدیکاڵ سەردانی پیشانگە و چالاکیەکانى مێدیکۆ دەکەن
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى ٦/٢/٢٠٢٥، فێرخوازانی قۆناغی سێیەمی بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی پیشانگە و چالاکیەکیانى مێدیکۆ (MEDICO)یان کرد، کە یەکەم و گەورەترین پیشانگەی تەندروستی نێودەوڵەتییە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان.
لەو پیشانگەیەدا کە لە ڕێکەوتى (لە 5-8ی شوباتی 2025) لە شاری هەولێر بەردەوام دەبێت، تێیدا نوێترین پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆژیای ئامێرە پزیشکییەکان و چارەسەرەکانی چاودێری تەندروستی نمایشکراون، فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵیش بە سەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر هێرۆ ئیسماعیل محەمەد، لە میانی سەردانەکەیاندا، لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیا گەورەکانی ئامێرە پزیشکییەکان گفتوگۆیان کردووە، تێڕوانینێکی بەنرخیان لەبارەی نوێترین تەکنەلۆژیا و داهێنانەکان بەدەستهێناوە کە داهاتووی پیشەسازی چاودێری تەندروستی دیارى دەکەن.
ئەم سەردانە ئەزموونێکی فێرکاری گرنگى بۆ فێرخوازان ڕەخساند و، لە نزیکەوە ئاشناى نوێترین ئامێرە پزیشکییەکان بوون و، ئاگادارى ڕەوتی پیشەسازی مۆدێرن بوون، چونکە ڕووداو و چالاکیەکانی وەک MEDICO سەکۆیەکی گرنگە بۆ فێرخوازان دەڕخسێنێ زانیاری ئەکادیمی لە بوارەکانیاندا بە دەست بهێنن.