فێرخوازانی بەشی بایۆمێدیکاڵ سەردانێکی زانستیان بۆ تاقیگەیەکی پزیشکی ئەنجامدا
بۆ زیاتر ناساندن و ئاشنا بوونیان بە ئامێرەکانی تاقیگە و چۆنیەتی ئەنجامدانی پشکنینەکان، رۆژی یەکشەمە ڕێکەوتى (١٥/١٢/٢٠٢٤) فێرخوزانی بەشی بایۆمێدیكاڵ لە زانکۆی جیهان- هەولێر بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (هێرۆ اسماعیل محمد) سەردانی (تاقیگەی نورلاب)یان لە شاری هەولێر کرد،
فێرخوازانی بەشی بایۆمێدیكاڵ دواى ئەوەى بەگەرمى لەلایەن ( اسماعیل خلیل عبدالعزیز) سەرپەرشتیاری تاقیگەکە پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا، ئینجا روونکردنەوەکی تێرو تەسەلی دەربارەی تاقیگەی نورلاب و ئەم پشکنینانەی کە رۆژانە لە تاقیگەکەیان ئەنجامدەدرێت پێشکەش بە فێرخوازان کرد، هەروەک باسى لە چۆنیەتی بەرێوەچوونی پرۆسێسەکانى تاقیگەکە هەر لە هاتنی نەخۆش بۆ تاقیگە تا وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینەکان کرد. دواتر بەشێوەیەکى مەیدانى هەموو ئامێرەکانی تاقیگەکەیانی بە فێرخوازان ناساند، کە دەتوانن چەند جۆر پشکنینی جیاواز ئەنجام بدەن، لە کۆتایشدا بەشێوەیەکى پراکتیکی پشکنینی گشتی خوێنى بو فێرخوازان ئەنجامدا و ئەنجامی پشکنینەکەی بۆیان روون کردەوە.
لە کۆتایی سەردانەکە مامۆستای یاریدەدەر (هێرۆ اسماعیل محمد) سوپاسی ( اسماعیل خلیل عبدالعزیز) سەرپەرشتیاری تاقیگەى نۆرلابى کرد و، دەست خۆشی لێکرد بە رەخساندنی ئەم دەرفەتە، لە بەرانبەردا (اسماعیل خلیل عبدالعزیز) هیوای سەرکەوتینی بۆ فێرخوازانی قۆناغی یەک خواست و ئامادەی خۆیان دەربری بۆ هەر کار چالاکیەکی هاوبەش بۆ بەرژەوەندی فێرخوزان و کۆمەڵگە بێت.