فێرخوازانی بەشی تەکنیکى وێنەگرتنى تیشک لە نەخۆشخانەی نێودەوڵەتی اربیل درێژە بە ڕاهێنانە پراکتیکیەکانیان دەدەن
لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی تواناکانی فێرخوازان و، بەستنەوەی خوێندنی ئەکادیمی بە لایەنى پراکتیکی پیشەیی، فێرخوازانی قۆناغی سێیەم لە بەشی تەکنیکی وێنەگرتنى تیشکى لە زانکۆی جیهان – هەولێر بەردەوامن لە ڕاهێنانی پراکتیکی لە نەخۆشخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بۆ بەدەستهێنانى ئەزموونی مەیدانی و کارلێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئامێرە مۆدێرنەکان کە لە وێنەگرتنی پزیشکیدا بەکاردەهێنرێن.
لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (١٣-٢-٢٠٢٥) بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر عەبدول عەلیم لە نەخۆشخانەی نێودەوڵەتى اربیل ، فێرخوازان بەشێوەیەکى مەیدانى کۆمەڵێک چالاکى کردەیییان لەسەر ئامێرەکانی تیشکی ئێکس و سۆنەر ئەنجامدا و، بەهۆیەوە فێرخوازان ئاستى تێگەیشتن و زانیارییان لە لایەنە کلینیکیەکانی تیشکدانەوە زیاتر بووە و، تواناکانیان لە مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشەکان بەپێی باشترین ستانداردە پزیشکییەکان پەرەپێدا، چونکە کارەکانیان لەبەر ڕۆشنایی وانە تیورییەکان و، کەسانى پیشەیی و خاوەن ئەزمونى مەیدانى بەڕێوەبرد و، وردتر لە کارەکانى داهاتویان تێگەیشتن و باشتر ئاشناى ژینگەى ڕاستەقینەى کارەکانیان بوون.
ئەم ڕاهێنانە لەچوارچێوەی دیدگەی زانکۆی جیهان -هەولێر دێت بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی پەروەردەیی بەئاوێتەکردنى لایەنە تیۆری و پراکتیکییەکان لەگەڵ یەکتر، کە بەهۆیەوە ڕۆڵى کاریگەرى لە ئامادەکردنی کادیری لێهاتووى زانستی و کردارین لە بواری تیشکدا.