فێرخوازانی بەشی تەکنیکەکانی وێنەگرتنی تیشکی سەردانی نەخۆشخانەی میهرەبانی لە هەولێر دەکەن
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتى (٢٢/١٠/٢٠٢٥)، فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی تەکنیکەکانی وێنەگرتنی تیشکی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر نور سامی عومەر، سەردانێکی زانستییان بۆ نەخۆشخانەی میهرەبانی لە شاری هەولێر ئەنجامدا.
بە گەیشتنیان لە لایەن تەکنیکاری تیشک، ئاوارە ئیبراهیم فەتاح لە نەخۆشخانەکە، پێشوازی لە فێرخوازان کرا، پاشان لە گەشتێکی مەیدانیدا بەناو بەشی تیشکدا فێرخوازانى ئاشنای میکانیزمی کارکردنی ئامێرەکانی تیشکی ئێکس (X-Ray)، وێنەگرتنی موگناتیسی (MRI) و تیشکی تەنۆچکەیی (CT Scan) کرد، لەگەڵ ڕوونکردنەوەیەکی ورد لەسەر بنەمای کارکردنی هەر ئامێرێک و گرنگترین بەکارهێنانەکانی لە دەستنیشانکردنی پزیشکیدا. لە میانەى سەردانەکەیاندا، دەرفەت بە فێرخوازان درا کە لە نزیکەوە بزانن چۆن نەخۆش ئامادە دەکرێت بۆ وێنەگرتن و چۆن ئامێرەکان بە پێی ستانداردە پیشەیی و وردەکان کارپێدەکرێن، ئەمەش تێگەیشتنی فێرخوازانى بۆ بەکارهێنانە ئامێرەکان بەشێوەیەکى پراکتیکی بەهێزتر کرد.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، ئاوارە ئیبراهیم فەتاح، تەکنیکاری تیشک لە نەخۆشخانەکە، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە گەرموگوڕی و کارلێککردنی فێرخوازان، جەختی لەسەر گرنگی ئەم سەردانانە کردەوە لە پەرەپێدانی شارەزاییەکانیان و بەستنەوەی زانیاری ئەکادیمی بە واقیعی کارکردن لە ژینگەی پزیشکیدا.






