فێرخوازانی بەشی راگەیاندن بەشداری لە خولێکی سایكۆلۆژیای راگهیاندن و ئهتهكێت دەکەن
لە بەردەوامى ڕێکخستنى چالاکیە جۆراوجۆرەکانى سەرۆکایەتى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ هاندان و پەرەپێدانى تواناى فێرخوازان، گروپێک لە فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن لە قۆناغە جیاکان بەشداریان لە خولێکى ڕۆژنامەوانى تایبەت بە سایکۆلۆژیاى ڕاگەیاندن و ئەتەکێت کرد.
لەو خولەدا، کە لە ڕۆژانى (١٥و١٦/٢/٢٠٢٤) لەلایەن رێكخراوی ئیبن مستهوفی بۆ گهشهپێدان (ISDO)، به بهشداری راگهیاندنكارانی ههرێم و عێراق لە شارى هەولێر لە هۆڵى کۆبونەوەکانى هۆتێل (هانزو بلازا) لە شارى هەولێر بەڕێوەچوو، لەلایەن شارەزایان و پسپۆڕانى بوارەکانی راگەیاندن و ئەتەکێت و سایکۆلۆژیا چەندین بابەتى جۆراوجۆر بەشێوەى تیۆرى و پراکتیکى پێشکەش بە بەشداربوانى خولەکە کرا، کە خۆی لە سایکۆلۆژییەتی راگەیاندن و رۆژنامەنوسان و ئەتەکێتی کارکردنی لەبواره جیاوازەکان و راگەیاندن گرتەوە، لە دووەم ڕۆژى بەڕێوەچوونى خولەکەدا مامۆستاى یاریدەدەر عەبیر مەحمود جەبار سەرۆکى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى خولەکە و ئاستى بەشداریکردنى فێرخوازان بەشدارى لە خولەکەدا کرد.
فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشێوەیەکى چالاک بەخستنەڕووى سەرەنج و بۆچون و پرسیارەکانیان بەشداریەکى کارایان لە تەوەرە جیاکانى خولەکەدا کرد، لە لە کۆتایشدا بڕوانامەی باوەڕپێکراوى رێكخراوی ئیبن مستهوفی بۆ گهشهپێدان (ISDO) لەلایەن لێپرسراوانى ڕێکخراوەکە و، سەرۆکى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر بە سەر بەشداربووانی خولەکە دابەش کرا.