فێرخوازانی بەشی زمانی ئینگلیزی لە قوتابخانەى نازى باس لە “هونەری گێڕانەوە لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیا” دەکەن
گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی چوارشەممە ڕیکەوتى (٢٨/١/٢٠٢٦)، سەردانی ئامادەیی “نازی”ی کچانیان کرد. ئەم چالاکییە بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر “ڕۆژین حوسێنی” ئەنجامدرا.
بۆ ئەو مەبەستە سەرەتا “ئاوات ئیسماعیل جەمیل” بەڕێوەبەری قوتابخانە و ستافی مامۆستایان پێشوازی لە شاندی فێرخوازانى زانکۆ کرا، پاشان فێرخوازانی زانکۆ لە هۆڵى قوتابخانەکە سیمینارێکی پسپۆڕییان بە ناونیشانی “هونەری گێڕانەوەی چیرۆک بە بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا” پێشکەشى قوتابیانى قوتابخانەکە کرد. ناوەڕۆکی سیمینارەکە جەختی لەسەر بەکارهێنانی ئامرازە دیجیتاڵییەکان دەکردەوە وەک: ڤیدیۆی کورت، تۆمارە دەنگییەکان و چیرۆکە کارلێکەرەکان (Interactive Stories) بۆ باشترکردنی توانای قسەکردن بە زمانی ئینگلیزی و بەرزکردنەوەی متمانە بەخۆبوون لای فێرخوازان.
سیمینارەکە کاردانەوەیەکی ئەرێنی لای قوتابیان و مامۆستایانی ئامادەییەکە دروست کرد و دەستخۆشییان لە ئاستی بەرزی پێشکەشکردنەکەى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد.







