فێرخوازانی بەشی شیکاری تاقیگەیی پزیشکى هەڵمەتێکی هۆشیاری لەبارەى شێرپەنجە بۆ منداڵان ئەنجام دەدەن
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی شێرپەنجە، گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی سێیەمی بەشی شیکاری تاقیگەیی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (4/2/2026) ، لە چالاکییەکی مرۆیی و زانستیدا سیمینارێکی هۆشیارییان لە قوتابخانەی (وِن Win) نێودەوڵەتی پێشکەش کرد.
ئەم چالاکییە بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (نەرمین ئەحمەد عەلی) بەڕێوەچو، کە تیایدا فێرخوازانى بەشى شیکارى تاقیگەیی پزیشکى بە زمانێکی سادە و گونجاو باسیان لە نەخۆشیی شێرپەنجە و، ڕۆڵی شێوازی ژیانی تەندروست کرد. دوای سیمینارەکە، فێرخوازان چەندین چالاکیی فێرکاری و کاتبەسەربردنیان بۆ قوتابیان ئەنجامدا بۆ جێگیرکردنی زانیارییەکان. لە ڕێگەی ئەم چالاکییەوە فێرخوازانی زانکۆ سەلماندیان کە زانست تەنها لەناو پۆلەکاندا نییە، بەڵکو دەبێت خزمەت بە کۆمەڵگە بگەیەنێت و مامۆستایانی داهاتووی بواری تەندروستی ڕۆڵی کاریگەریان لە هۆشیارکردنەوەی نەوەکاندا هەبێت.
ئەم دەستپێشخەرییە لە چوارچێوەی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکانە، بەتایبەت ئامانجی سێیەم (تەندروستی و خۆشگوزەرانی)، ئامانجی چوارەم (خوێندنی کوالێتی) و ئامانجی حەڤدەیەم (هاوبەشی بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکان).







