فێرخوازانی بەشی مایکرۆبایلۆجی پزیشکی سەردانێکی زانستیان بۆ تاقیگەیەکی پزیشکی ئەنجامدا
بۆ زیاتر ناساندن و ئاشنا بوونیان بە ئامێرەکانی تاقیگە و چۆنیەتی ئەنجامدانی پشکنینە کیمایەکان، سەرۆکایەتى بەشی مایکرۆبایلۆجی پزیشکی لە زانکۆی جیهان لە هەولێر لە رۆژی یەکشەمە ڕێکەوتى (١٥/١٢/٢٠٢٤) بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (زەهراءخان معرەف طاهر)، گەشتێکى زانستى بۆ فیرخوازانی قۆناغی یەکەم بۆ (تاقیگەی نورلاب)یان لە شاری هەولێر ڕێکخست،
فێرخوازانی بەشی مایکرۆبایلۆجی پزیشکی لە لایەن ( اسماعیل خلیل عبدالعزیز) سەرپەرشتیاری تاقیگەکە پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا، سەرەتا باسی لەو پشکنینە کیمیایەنە کرد کە رۆژانە لە تاقیگەکەیان ئەنجامدەدرێت و چۆنیەتی بەرێوەچوونی پرۆسێسەکان هەر لە هاتنی نەخۆش بۆ تاقیگە تا وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنینەکان . دواتر بەشێوەیەکى مەیدانى هەموو ئامێرەکانی تاقیگەکەیانی بە فێرخوازان ناساند، هەروەک ڕونکردنەوەى پێویستى پێشکەش بە فێرخوازان کرد لەبارەى هەر ئامێرەک کە دەتوانێت چەند جۆر پشکنینی جیاواز ئەنجام دەدات، ئینجا بەشێوەیەکى بە پراکتیکی پشکنینی رێژەی شەکری سێ مانگەی (HbA1c) بۆ فێرخوازان ئەنجامدا و ئەنجامی پشکنینەکەی بۆیان روون کردەوە.
لە کۆتایی سەردانەکە مامۆستای یاریدەدەر (زەهراءخان معرەف طاهر) زۆر سوپاسی (اسماعیل خلیل عبدالعزیز) کرد و دەست خۆشی لێکرد بۆ رەخساندنی ئەم دەرفەتە بۆ فێرخوازانی قۆناغی یەک تا زیاتر بەرچاو روونیان هەبێت لە کاری تاقیگەیی و کاری داهاتوویان.