فێرخوازانی بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی بە هاوکاری ڕێکخراوی تەندروستی ئاشتی بەشدارى لە چالاکى خۆبەخشى دەکەن
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى ٦/٢/٢٠٢٥ گروپێک لە فێرخوازی بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە شێوەیەکی چالاکانە وەک خۆبەخش بەشدارییان لە ڕێکخستنى چالاکیەکانى “مێدیکۆ” کرد، کە لە گەورەترین پیشانگەی تەندروستی نێودەوڵەتییە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان دادەنرێت و، تا ڕێکەوتى ٨/٢/٢٠٢٥ لە شاری هەولێر بەردەوام دەبێت.
ئەم چالاکییە پێشەنگە بووە دەرفەتێکە بۆ سەرکردەکانی چاودێری تەندروستی و داهێنەران و پیشەگەرەکان و پسپۆڕان لە سەرانسەری وڵاتانى جیهان بەشدارى بکەن و نوێترین پێشکەوتنەکانی بواری پزیشکی نمایش بکەن. فێرخوازانى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى وەک ئەندامانی ڕێکخراوی تەندروستی ئاشتی، کە ڕێکخراوێکی ناحکومییە و خزمەتگوزاری چاودێری تەندروستی و بەرنامەی هۆشیاری پێشکەش دەکات، بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کردووە. بەشداریکردنیان بریتی بوو لە یارمەتیدان لە پشکنینی پزیشکی، ڕێنماییکردنی سەردانکەران و، چەندین چالاکى دیکەى جیا.
بەشداریکردنی فێرخوازانی زانکۆی جیهان -هەولێر لەم جۆرە چالاکیانە، پیشاندانى ڕۆڵی پیشەیی فێرخوازان لە چاودێری تەندروستیدا بۆ داهاتوو زیاتر بەرز دەکاتەوە.