فێرخوازانی بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی سەردانێکى زانستییان بۆ یەکێک لە تاقیگەکان ئەنجامدا
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٥/١١/٢٠٢٥) فیرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆی جیهان – هەولێر، سەردانێکی مەیدانی بۆ تاقیگەی فلۆریا ئەنجامدا.
سەردانەکە بە سەرپەرشتی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر خواجە شەکيل ئەحمەد، بەڕێوەچوو، بە گەیشتنیان، فیرخوازان بە گەرمی لەلایەن فریا تایب عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری تاقیگەی فلۆریا، پێشوازییان لێکرا، پاشان کورتەیەکى زانیاری لەبارەى بەشەکانی تاقیگە و خزمەتگوزارییە دەستنیشانکەرە تایبەتمەندەکان پێشکەش کرد. پاشان دەرفەت بە فێرخوازان درا بۆ بەسەرکردنەوەى بەشەکانى تاقیگەکە و، لە نزیکەوە ئاشناى چۆنیەتى بەکارهێنانی ئامێرە تاقیگەییە پێشکەوتووەکان بوون، لەوانە شیکارکەرە ئۆتۆماتیکییەکان، سیستمەکانی ناسینەوەی میکرۆبی و، ئامێرەکانی مایکرۆسکۆپی دیجیتاڵی، هاوکات فێرخوازان چاودێری شێوازەکانی کاری دەستنیشانکردنی پڕۆفیشناڵیان کرد وەک پڕۆسەکردنی نموونە، شیکردنەوەکان و، پڕۆتۆکۆڵەکانی کۆنترۆڵی کوالیتی، کە لە مایکرۆبایۆلۆجی کلینیکیدا جێبەجێ دەکرێن.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، دکتۆر خواجە شەکيل ئەحمەد بەناوى سەرۆکایەتى بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى سوپاسى فریا تایب عەبدولڕەحمان و ستافی تاقیگەی فلۆریا کرد بۆ هاوکاری و میواندارییان.







