فێرخوازانی بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس سەردانی سەنتەری بەرهەمە خۆراکیەکانی بایۆگارد دەکەن
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (5/2/2025) بەسەرپەرشتی (مامۆستاى یاریدەدەر محمد محمد حسێن)، فێرخوازانی قۆناغی چوارەم لە بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆی جیهان – هەولێر سەردانی سەنتەری بەرهەمە خۆراکییەکانی بایۆگاردیان لە شارى هەولێر کرد.
فێرخوازان لەلایەن هاودەنگ ئەحمەد، سەرپەرشتیاری سەنتەرەکە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا، لە میانەى سەردانەکەدا فێرخوازان بەشەکانى سەنتەرەکەیان بەسەرکردەوە و، لەلایەن سەرپەرشتیارى سەنتەرەکە لە نزیکەوە فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێرى ئاشناى چەندین بەرهەمی خۆراکی کران، لەوانە تەواوکەرە خۆراکیەکان، خۆراکە کاراکان و بەرهەمە پاڵپشتییەکانی تەندروستی، بۆ ئەوەش هاودەنگ ئەحمەد ڕوونکردنەوەیەکی وردی سەبارەت بە ڤیتامینەکان، کانزاکان، خۆراکە پرۆبایۆتیکەکان و ڕیشاڵی خۆراکی خستەڕوو، هەروەها گرنگیی هەریەک لەوانە بۆ پاراستنی تەندروستی و ڕێگریکردن لە کەمی ماددە خۆراکیەکان ڕوونکردەوە، پاشان باسی لە پێکهاتەی ئەو بەرهەمانە و سەرچاوەی پێکهاتە و چالاکەکانیان و ئەو بنەما زانستییانە کرد کە لەسەری دروست دەکرێن.
سەردانەکە دەرفەتێکى گرنگى بۆ فێرخوازان ڕەخساند، کە بەشێوەیەکى پراکتیکی ئاشناى پیشەسازی خۆراک بوون و، زانیاری پێویستیان لە ژینگەى ڕاستەقینەى کار بەدەستهێنا.