فێرخوازانی بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس سەردانی نەخۆشخانەی سەردەم دەکەن
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى ٥/٢/٢٠٢٥ بە سەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر محەمەد محەمەد حسێن، گروپێکى دیکەى فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆی جیهان-هەولێر سەردانی نەخۆشخانەی سەردەمیان لە شارى کرد.
لەگەڵ گەیشتنیان بە گەرمی لەلایەن نیان ئەحمەد سەرپەرشتیاری تاقیگە پێشوازییان لێکرا، پاشان هەندێک زانیارى لەبارەى دامەزراوە تاقیگەییەکانی نەخۆشخانەکە پێشکەش بە فێرخوازان کرد، دواتر هاوەڵى فێرخوازانى کرد بۆ ئاشنا کردن بە کۆمەڵێک پشکنینی تاقیگەیی پەیوەست بە خۆراک، بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازان بەشێوەیەکى زانستى و پراکیتکى ئاشناى پێوانەکردنی شەکرەی خوێن، پرۆفایلی چەوری، پشکنینی کارکردنی جگەر، پشکنینی کارکردنی گورچیلە و، هەڵسەنگاندنی ڤیتامین و کانزاکان کران.
هەر بۆ ئەو مەبەستە خاتوو نیان ئەحمەد بە گرنگیەوە باسى لە ڕۆڵی بنەڕەتى هەریەک لەو تاقیکردنەوانە لە دەستنیشانکردنی کەمی خۆراکی و تێکچوونی گۆڕانکاری خۆراک کرد و، جەختیشى لەسەر گرنگی هاوکاری نێوان پسپۆڕانی تاقیگە و پسپۆڕانی خۆراک لە داڕشتنی پلانی خۆراکی کەسی لەسەر بنەمای ئەنجامی پشکنینی تاقیگەیی کردەوە.