فێرخوازانی بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس بەشدارى لە وانەیەکی پراکتیکی لە کارگەی زەیتی سروشتی نۆێبونەوە دەکەن
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتى (٦/٢/٢٠٢٥) بەسەرپەرشتی مامۆستاى یاریدەدەر ڕەغد عەبدولسەتار، فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆی جیهان – هەولێر بەشدارییان لە وانەیەکی کردەیی کرد لە کارگەی زەیتی سروشتی نۆێبونەوە.
مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان لەگەڵ گەیشتنیان لەلایەن محەممەد ڕۆستەم بەڕێوەبەری کارگەکە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا، پاشان باسێکى کورتى لەبارەى کارگەکەیان و پرۆسەی بەرهەمهێنانی ڕۆنی سروشتی پێشکەش بە فێرخوازان کرد، دواتر هاوەڵى فێرخوازانى کرد بۆ بەسەرکردنەوەى بەشەکانى کارگەکە، لەو چوارچێوەیەشدا فێرخوازان ئاشناى قۆناغەکانی دەرهێنانی ڕۆن و پاڵاوتن و پاکەتکردن بوون، هاوکات چاودێری ڕێکارەکانی کۆنترۆڵکردنی کوالیتی و ستانداردەکانی پاکوخاوێنی و پرۆتۆکۆڵەکانی سەلامەتییان کرد، کە لە کارگەکەدا پەیڕەو دەکرێن.
بۆ ئەو مەبەستەش محەممەد ڕۆستەم لەگەڵ کارمەندانى کارگەکان ڕوونکردنەوەیەکی وردیان سەبارەت بە تایبەتمەندییە خۆراکیەکانی زەیتی بەکارهێنراو و کاریگەری تەکنیکە جیاوازەکانی پرۆسێسکردن لەسەر کوالێتی ڕۆن و گرنگیی خۆراک و سەلامەتی بەکاربەران پێشکەش بەفێرخوازان کرد و پێکەوەش گفتوگۆیان لەسەر ڕۆڵی پسپۆڕانی خۆراک لە دڵنیابوون لە بەهای خۆراکی زەیتی پرۆسێس کراو و پێشخستنی جێگەرەوە تەندروستەکان لە بەکارهێنانی خۆراکدا کرد.