فێرخوازانی بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس سەردانی تاقیگەی پزیشکی دڵانی دەکەن
سەرۆکایەتى بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆی جیهان-هەولێر بەردەوام لە ڕەخساندنى سەردانى مەیدانى بۆ فێرخوازان و ئاشناکردنیان بە ژینگەى کارکردن لە شوێنە جیاوازەکان، بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى (2-2-2025) گروپێک لە فێرخوازانى بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس بە سەرپەرشتی (مامۆستاى یاریدەدەر محمد محمد حسێن) سەردانی تاقیگەی پزیشکی دڵانییان کرد، بە ئامانجی سودوەرگرتن لە ئەزموونی کردەیی و تێگەیشتن لە پشکنینە پزیشکییە پێشکەوتووەکانی پەیوەست بە هەڵسەنگاندنی باری خۆراک و تەندروستی.
بۆ ئەو مەبەستە، مامۆستاى سەرپەرشتیار و فێرخوازان لەلایەن (جیهاد یەعقوب) پێشوازییان لێکرا لە وتەیەکیدا دواى بەخێرهێنانیان پاڵپشتی تەواوی بۆ هاوکاری ئەکادیمی لەگەڵ زانکۆی جیهان هەولێر دەربڕی، هەروەها گرنگی ڕاهێنانی کردەیی لە پەرەپێدانی تواناکانی بۆ فێرخوازان ڕوونکردەوە، پاشان کۆمەڵێک زانیاریی لە بارەى پشکنینی تایبەتمەند، کە ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە هەڵسەنگاندنی خۆراک و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان پێشکەش بە فێرخوازان کرد، پاشان فێرخوازانى ئاشناى ڕێکارە پێشکەوتووەکانی دەستنیشانکردن، وەک پشکنینی ( HbA1c) بۆ چاودێریکردنی شەکری خوێن ئاستەکانی لە ماوەی درێژخایەندا، و شیکاری پڕۆتینی کارلێککەری (CRP) و تێکڕایى ڕێژەی نیشتنی خانە سوورەکان (ESR) بۆ دیاریکردنی هەوکردن، و هاوسەنگی ئەلکترۆلایت (سۆدیۆم، پۆتاسیۆم، کلۆرید، مەگنیسیۆم، و فسفۆر) بۆ هەڵسەنگاندنی کارکردنی گورچیلە و ئاستی ئاودان لەگەڵ پشکنینە بایۆکیمیاییە بنەڕەتییەکان.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان بەشێوەیەکى کردەیی ئاشناى پشکنینی هەستیاری و بەرگەنەگرتنی خۆراک، شیکاری مایکرۆبایۆمی ڕیخۆڵە، هەڵسەنگاندنی دەردەدراوەکانى هەرسکردن، ئاستی هۆمۆسیستئین کران، کە گرنگن لە دەستنیشانکردنی تەندروستی دڵ و تێکچوونەکانی گۆڕانکاری خۆراک، پاشانیش سەرپەرشتیارى تاقیگەکە ڕوونکردنەوەی وردیان سەبارەت بە بنەماکانی کۆکردنەوەی نمونە و چۆنیەتی لێکدانەوەی ئەنجامی پشکنینەکانیان پێشکەش بە فێرخوازان کرا، بۆ ئەوەش جەختی لەسەر گرنگی هاوکاری نێوان پسپۆڕانی خۆراک و تیمە پزیشکییەکان کردەوە.