فێرخوازانی بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس بە گەشتێکی مەیدانى سەردانی کارگەی زەیتى نوێبونەوە دەکەن
لە چوارچێوەی چالاکیە مەیدانیە بەرەوامەکانى سەرۆکایەتى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر، ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٣/٢/٢٠٢٥)، فێرخوازانی قۆناغی سێیەمی بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر یاسین مامەند، سەردانێکی کارگەی نوێبونەوەیان بۆ بەرهەمهێنانى زەیتى زیتون ئەنجامدا.
فێرخوازان لەلایەن محەمەد ڕۆستەم بەڕێوەبەری کارگەکە پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا، پاشان کورتەیەکى لەبارەى کارەکانیان و قۆناغەکانی دەرهێنان و پاڵاوتنی ڕۆن و ستانداردەکانی کوالیتی و تەکنیکەکانی پاکەتکردن پێشکەش بە فێرخوازان کرد. هەروەها باسى لە کاریگەری پرۆسەکانی پاڵاوتن لەسەر تایبەتمەندییە خۆراکیەکانی زەیتەکان و، گرنگی دژە ئۆکسێنەرەکان لە پاراستنی کوالیتییان و، جیاوازی نێوان زەیتی پاڵاوتە و زەیتی ساردی پەستاندار بۆ فێرخوازان ڕوونکردەوە. پاشان فێرخوازان بەشێوەیەکى مەیدانى ئاشناى تەواوی پرۆسەی بەرهەمهێنان کران، هەر لە فشاردان و پاڵاوتنی زەیتەکان تا قۆناغەکانی کۆنتڕۆلکردنى کواڵیتى و لە قوتونان . لەکۆتایی سەردانەکەدا، محمد ڕۆستەم جەختی لە گرنگی توێژینەوەی زانستی کردەوە لە پەرەپێدانی پیشەسازی خۆراکدا، هەروەک پێویستی بەردەوامیدان بە هاوکاری نێوان کارگە و زانکۆ دوپاتکردەوە.
ئەم سەردانە، کە بەشدارە لە زیادکردنى ئاستى تێگەیشتنی و ڕاهێنانى فێرخوازان لە بواری زانستی خۆراکدا، دوپاتکردنەوەى پابەندبوونی زانکۆی جیهان-هەولێرە بە دابینکردنی دەرفەتی خوێندنی گونجاو بۆ فێرخوازانە تا زیاتر ئاشناى ژینگە جیاوازەکانى کارکردن بن.