فێرخوازانی بەشی ىایۆمێدیكاڵ لە قوتابخانەی ئامادەیی شایستەی کچان باس لە هۆشیاری ئایدز دەکەن
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (٢٦/١١/٢٠٢٤)، فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی بایۆمێدیکاڵ سەردانی ئامادەیی شایستەی کچانیان لە شاری هەولێر کردب و بابەتێکیان بەناونیشانی “هۆشیاری و خۆپاراستن لە ڤایرۆسی ئایدز” پێشکەش بە قوتابیانى پۆلی دە و یانزە کرد.
فێرخوازان لەلایەن مامۆستا( فەرەح فەوزی احمد) بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئامادەیی شایستە بەگەرمی پێشوازییان لێکرا، پاشان لە هۆڵى قوتابخانەکە سیمینارێکیان پێشکەش بە قوتابیانى پۆلى ١٠ و ١١ قوتابخانەکە کرد. لە میانی سیمینارەکەدا، فێرخوازانی بایۆمێدیکاڵ زانیاری وردیان سەبارەت بە نەخۆشی و ڤایرۆسی ئایدز پێشکەش کرد، لەوانەش هۆکارەکان و چۆنیەتی توشبوون، گواستنەوە، خۆپاراستن و چارەسەرکردنی لە کاتی توشبوون. ئامانجی چالاکیەکە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری و بەهێزکردنی فێرخوازانی ئامادەییەکە بوو لە چۆنیەتی خۆپارێزی و رێگری کردن لە توشبوون.
وەک ئاماژەیەک بۆ پێزانین بۆ پاڵپشتی و میواندارییەکەی، فێرخوازان بەناوی بەشەوە سوپاسنامەیەکی فەرمییان پێشکەش بە مامۆستا فەرەح فەوزی احمد کرد. هەروەها پۆستەرێک دەربارەی نەخۆشی ئایدز کە لەلایەن فێرخوازانەوە ئامادەکرابوو پێشکەش بە قوتابخانەکە کرا. لە بەرانبەردا بەڕێوەبەری قوتابخانە سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی و دەستخۆشی لە فێرخوازان کرد بۆ هەوڵەکانیان لە هۆشیارکردنەوە وگەیاندنی زانیاری وورد بۆ فێرخوازانی قوتابخانەکە.