فێرخوازانی بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ بەگەشتێکی زانستی نەخۆشخانەی هەولێری نێودەوڵەتی بەسەردەکەنەوە
ڕۆژی پێنجشەمە ڕێکەوتی (٢٠/٢/٢٠٢٥) فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆرى یاریدەدەری (تامەری تانکام)، بەگەشتێکی زانستی سەردانی نەخۆشخانەی هەولێری نێودەوڵەتیان کرد.
ئەو فێرخوازانەی زانکۆی جیهان-هەولێر لەلایەن (عثمان رسول عالی) لە ستافى کارگێڕى نەخۆشخانە هەولێری نێودەوڵەتی پێشوازییان لێکرا، دواتر هاوەڵی فێرخوازانی کرد بۆ ئاشنابوون بە بەشەکانی ناخۆشخانە، بۆ ئەو مەبەستەش فێرخوازان بەشەکانی پێشوازی و چۆنیەتی تۆمارکردنی نەخۆش و بەشەکانی فریاکەوتن و شوشتنی گورچیلە و چاودێری چڕ و هەناوییان بەسەرکردەوە. هەر لە چوارچێوەى سەردانەکەیاندا، مامۆستاى سەرپەرشتیار پرۆفیسۆرى یاریدەدەر (تامەری تانکام) و ،پەرستاری فریاکەوتن (ئومێد سلام) کۆمەڵێک زانیارى گرنگیان لەبارەى نەخۆشەکانی بەشی شوشتنی گورچیلە و برین و، چۆنیەتی مامەڵە کردن و سەرپەرشتیکردنی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان پێشکەش بە فێرخوازان کرد.
لەکۆتایدا فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر سوپاسی کارگێڕی نەخۆشخانەی هەولێری نێودەوڵەتیان کرد، لە پای هەوڵە تەندروستیاکانیان و پێدانى زانیارى تەواو بۆ چۆنیەتى خزمەتکردنی نەخۆش و چارەسەرکردنیان.