فێرخوازانی بەشی پەروەردەی گشتی ئەزموونی مەیدانیی خۆیان لە قوتابخانەکان دەخەنەڕوو
ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٤/١١/٢٠٢٥، سەرۆکایەتى بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆی جیهان-هەولێر چالاکییەکی ڕۆشنبیریی تایبەتی لە هۆڵی (VIP) بۆ ژمارەیەک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەم ڕێکخست.
چالاکیەکە بە سەرپەرشتیی مامۆستایانی یاریدەدەر (دەشنێ عەبدوڵڵا سەعید) و (ڕۆژان عەلی خدر) بەڕێوەچوو، لە میانەى چالاکیەکەدا فێرخوازان باسیان لە ئەزموونی خۆیان کرد لە وانەوتنەوەی پراکتیکی لە قوتابخانەکاندا، بۆ ئەوەش باسیان لە دیارترین ئەو ئاڵنگارییانە کرد، کە ڕووبەڕوویان ببووەوە، وەک: بەڕێوەبردنی پۆل، داڕشتنی پلانی وانە، مامەڵەکردن لەگەڵ جیاوازییە تاکەکەسییەکان و شێوازەکانی پەیوەندیکردن لەگەڵ قوتابییان. هەروەها ئەو چارەسەرە کردەییانەیان خستەڕوو کە پشتیان پێ بەستبوو بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکان و باشترکردنی ئەدایان.
چالاکیەکە بە ئامادەبوونی سەرۆکی بەشى پەروەردەى گشتى و، ژمارەیەک لە مامۆستایان بەڕێوەچوو، کە ستایشی هەوڵی فێرخوازانیان کرد.






