فێرخوازانی بەشی پەروەردەی گشتی ئەزموونی پراکتیکی وانەوتنەوە لە قوتابخانەی کەرنەڤاڵ وەردەگرن
ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە ڕێکەوتى (-34/2/2026) ، فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆی جیهان-هەولێر، سەردانێکی مەیدانی ئەکادیمییان بۆ قوتابخانەی کەرنەڤاڵی حکومی ئەنجامدا.
ئەم چالاکییە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر (شاە زاد ڕەمەزان) بەڕێوەچوو. لە سەرەتای سەردانەکەدا، خاتوو (شەونم مەزفەر) بەڕێوەبەری قوتابخانە، پێشوازی لە شاندی زانکۆ کرد و پاڵپشتی خۆی بۆ بەرنامە ڕاهێنانییەکان دەربڕی. لە میانی سەردانەکەدا، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر (شاە زاد ڕەمەزان) ڕێنمایی زانستی پێشکەش بە فێرخوازان کرد لەسەر گرنگی چاودێری ورد و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە لە کاتی وانەوتندا. فێرخوازان دەرفەتیان بۆ ڕەخسا کە لە نزیکەوە بینەری پڕۆسەی فێربوون بن و تێبینی شێوازی مامەڵەی مامۆستایان، ستراتیژییەکانی بەڕێوەبردنی پۆل و ڕێکخستنی ژینگەی خوێندن بکەن.
لە کۆتاییدا فێرخوازان سوپاسی کارگێڕیی قوتابخانەکەیان کرد بۆ ئەم دەرفەتە کە ئاستی لێهاتوویی پیشەیی ئەوانی بەرزکردەوە.







