فێرخوازانی بەشی پەروەردەی گشتی بەشداری لە گفتوگۆی ڕادیۆی جیهان دەکەن
ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشداری لە لەبەرنامەیەکى ڕادیۆی جیهان بە ناونیشانی (بەشەکەم باشترینە) کرد.
لەوبەرنامەیەدا، کە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتى (٢٣-٩-٢٠٢١) بە ئامادەبوونی (دکتۆر احمد عبد عون) سەرۆکى بەشى پەروەردەى گشتى و، مامۆستاى یاریدەدەر (دەشنێ عبدالله سعید) بەشدارییان تێدا کرد.
لە ماوەی بەرنامەکەدا فێرخوازان (فاطمة محمد صلاح) قۆناغی دووەم و، (كاژین نیهاد محمد) قۆناغی سێیەم ئامانج و پەیام و سروشتی خوێندن و پرۆگرامی خوێندنی بەشەکەیان باسکرد، هەروەک ئاماژەیان بە ژیانی زانکۆ و خولیایان بۆ خوێندن کرد، جەختیان لەسەر ئەوەش کردەوە کە سوودی زۆریان لە بەشەکە وەرگرتووە بەتایبەتی لە پسپۆڕی زمانی ئینگلیزی.
هەر لەو بەرنامەیەدا ئەو فێرخوازانە دوپاتیان کردەوە، کە سەرۆکایەتى بەشى پەروەردەى گشتى و سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر کەشێکى تەواو لەبارەیان بۆ خوێندن و فێربوون بۆ ڕەخساندون، مامۆستایانیش بە بەکارهێنانی ڕێگە و ستراتیژی جیاواز و، بەستنەوەی پڕۆگرامەکانى بەبازاری کار وانەکانیان پێشکەش دەکەن.