فێرخوازانی بەشی پەروەردەی گشتی سەردانی ئامادەیی فاخیر مێرگەسۆرییان کرد
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى 9 ی ئازاری 2022 بەشی پەروەردەی گشتی سەردانێکی زانستی بۆ(20) فێرخوازی قۆناخی سێیەم بۆ ئامادەیی فاخر مێرگەسووری لەشاری هەولێر ڕێکخست. سەردانەکە لەلایەن مامۆستای یاریدەدەر شوانە قادر پیرۆت سەرپەرشتى دەکران، هەروەک ئامانجی سەردانەکەش ئاشناکردنی فێرخوازان بوو بە شێوازی نوێی فێرکردن لە قوتابخانەکان.
دوای گەیشتنیان، لەلایەن مامۆستا چیمەن حوسێن عەلی بەڕێوەبەری قوتابخانەکە و، بەشێک لە ستافی مامۆستایانی قوتابخانەکە بەگەرمی پێشوازییان لێکرا، دواتر فێرخوازان دابەشى سەر چوار گروپ کران بۆ ئامادەبوون لە پۆلەکان بەئامانجى بینینی شێوازی فێرکردنی فێرخوازان لە قوتابخانەکەدا.
لە وێستگەیەکى دیکەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان کتێبخانە و هۆڵی هونەر و چەندین تاقیگەی زانستی قوتابخانەکەیان بەسەرکردەوە، لە کۆتایدا، مامۆستاى یاریدەدەر شوانە قادر بەناوی سەرۆکایەتى بەشی پەروەردەی گشتی سوپاسی مامۆستا چیمەن حوسن و ستافی مامۆستایانی خوێندگەکەی کرد بۆ ئەو پێشوازییە کە لێیان کردن، هەروەها بانگهێشتنامەی بەشەکەیانی پێگەیاند بۆ سەردانی بەشی پەروەردەی گشتی لەزانکۆی جیهان – هەولێر.