فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن تەلەڤزیۆنی وار لە دهۆك بەسەردەكەنەوە
لە گەشتێكی زانستییدا بۆ شاری دهۆك، ڕۆژی شەممە 8-11-2025 بەشێك لە فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی جیهان-هەولێر، بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (ئەحمەد جەمال حەمەكەریم) سەردانی تەلەڤزیۆنی (وار)یان كرد لە شاری دهۆك.
مامۆستای سەرپەرشتیار و فێرخوازان لەلایەن هەریەكە لە هەڤاڵ صدقی بەڕێوەبەری ستۆیۆكان و ڕێبەر كوردۆ بەرێوەبەری سۆشیال میدیای كەناڵەكە پێشوازییان لێكرا. ڕێبەر كوردۆ، بەڕێوەبەری سۆشیال میدیا و پێشكەشكاری دیاری كەناڵی وار، باسی لە ئامانج و پڕۆژەكانی كەناڵەكە كرد كە خۆی دەبینێتەوە لە بەرەوپێشبردنی كایەی فەرهەنگی و كولتووری لەنێو كۆمەڵگەی كوردی، هەروەها كاركردن لە پێكەوەژیانی نێوان نەتەوە و پێكهاتە جیاوازەكانی لەنێو هەرێمی كوردستان.
هاوكات، هەڤاڵ صدقی، بەڕێوەبەری ستۆدیۆكان لە كەناڵی وار، فێرخوازانی ئاشناكرد بە ستۆدیۆ جیاوازەكانی كەناڵەكە، تیشكی خستە سەر گرنگیی هەریەكێك لەو ئامێرە پێشكەوتووانەی كە لە ستۆیۆكانی كەناڵەكە بەكاردەهێندرێت و، ڕۆڵیان لە بەرهەمهێنانی میدیاییدا، پاشان فێرخوازانی ئاشناكرد بە بەشە جیاوازەكانی وەك ژووری كۆنترۆڵ و ستۆدیۆكانی دەنگ. دواتر گەلوان خالد بەڕێوەبەری بەشی ئەرشیف لە كەناڵی وار پێشوازی لە فێرخوازان كرد و باسی لەو سیستمە كرد كە كەناڵە بۆ پاراستنی ئەرشیفی بەرهەمەكانی سوودی لێ وەردەگرێت.
لە كۆتاییدا، مامۆستای سەرپەرشتیار سوپاسی بەرپرسانی كەناڵی (وار)ـی كرد بۆ ڕەخساندنی ئەو دەرفەتە بۆ فێرخوازانی زانكۆی جیهان-هەولێر و ئاشناكردنیان بە تەكنیكە نوێ و پێشكەوتووەكانی بەرهەمهێنانی میدیایی لە كەناڵە تەلەڤزیۆنییەكاندا.







