فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن سەردانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان دەکەن
بە چاودێڕى سەرۆکایەتى بەشەى ڕاگەیاندن، ژمارەیەک لە فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆی جیهان-هەولێر وهكو بهشێك له چالاكیه ئهكادیمیهكەیان و ڕاهێنانى لایەنى پراکیتکى بەتایبەت لە بوارى چاوپێکەوتن و ڕاپۆرتى بەدواداچوون، سەردانی بارەگای یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانیان کرد.
لە میانەى سەردانەکەیاندا، هەریەک لە فێرخوازان کە پێکهاتبوون لە (قارەمان جەوهەر، عومەر غالب، سەرکار حسێن) لەلایەن دکتۆر عومەر مرۆ، ئەندامی لێژنەی باڵای فتوای هەرێم، بهگهرمی پێشوازیان لێکرا. لە دیدارێکدا، گفتوگۆیان لە بارەى ئاداب و ڕەوشتی ئاینی ئیسلامی و ڕۆڵی ئایین لە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتى لە کۆمەڵگە و خێزان كرد. لەو چوارچێوەیەدا فێرخوازان کۆمەڵێک پرسیاریان لەسەر نەریتی ئاینى و بەشودانی پێشوەختەی کچان لە کۆمەڵگەی کوردی و، ڕێوشوێنە ئاینیەکانى ئیسلامی بۆ ئەم بابەتە خستەڕوو، لە بەرانبەردا دکتۆر عومەر مرۆ بە وردی باسی لە بنەما ئاینییەکانی ئایینى ئیسلام بۆ پێکهێنانى ژیانى هاوسەرى و ڕێکخستنی لایەنى کۆمەڵایەتی کۆمەڵگە کرد، هاوکات بە گرنگیەوە باسى لە ڕۆڵى میدیا لە هۆشیارکردنەوەى کۆمەڵگە و بونیادنانى خێزانى بەهێز و پاراستنى پایە پیرۆزەکانى کۆمەڵگە کرد.
لە کۆتاییدا، فێرخوازان سوپاسى دکتۆر عومەر مرۆ کرد بۆ ڕەخساندنى دیدارەکە و، وەڵامدانەوەى پرسیارەکانیان، ڕێکخستنى ئەم سەردانە بەشێکە لە چالاکییە زانستییەکانی سەرۆکایەتى بەشی ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ پراکتیزەکردن و ڕاهێنانى فێرخوازان لەسەر ژانەرە ڕۆژنامەوانیەکان.