فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن ناوەندی ئاوێر لە هەولێر بەسەردەكەنەوە
لە چالاكییەكی ڕۆشنبیرییدا، بەشێك لە فێرخوازانی بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی پێنجشەممە 4-12-2025 بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر (احمد جمال حمەكریم) ناوەندی (ئاوێر)یان لە شاری هەولێر بەسەركردەوە.
مامۆستای سەرپەرشتیار و فێرخوازان، لەلایەن (ئاوێر حەسەن) بەڕێوەبەری ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە پێشوازییان لێكرا و، لە وتەیەكدا تیشكی خستە سەر مێژووی دامەزراندنی ناوەندەكە، تێیدا باسی لە ژمارەی ئەو چاپكراوانە كرد ،كە تا ئێستا بڵاویانكردووەتەوە و گەیشتووەتە زیاتر لە هەزار بڵاوكراوە لە سەرجەم بوارە جیاوازەكاندا. هاوكات، مامۆستای سەرپەرشتیار باسی لە ڕۆڵی ناوەندەكە كرد لە بڵاوكردنەوەی ڕۆشنبیری و هاوكارییكردنی ناوەندە ئەكادیمییەكان لە دەستڕاگەیتشنیان بە سەرچاوەی جیاوازی زانستی.
لە میانەی سەردانەكەدا، فێرخوازان گەشتێكیان بەنێو ناوەندەكەدا كرد و كۆمەڵێك سەرچاوەی زانستییان بەدەست خست، لەكۆتاییشدا، مامۆستای سەرپەرشتیار سوپاسی بەڕێوەبەری ناوەندی ئاوێری كرد بۆ هاوكاریكردنی فێرخوازان و، هیوای خواست ناوەندەكەیان بەردەوام بێت لە خزمەتكردنی زیاتری كایەی ڕۆشنبیری لە هەرێمی كوردستان.







