فێرخوازانی بەشی کارگێری کار بەسەردانێکی زانستی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەیمانگەکان و مەشقکردن بەسەردەکەنەوە
گروپێک لە فێرخوازانی قۆناغی چوارەمی بەشی کارگێری کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر، ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (25/1/2026)، بەسەردانێکی زانستی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەیمانگەکان و مەشقکردنیان بەسەرکردەوە.
سەردانەکە بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر هێڤی محمد قادر بەڕێوەچوو، دوای گەیشتنیان لە لایەن مامۆستا محمد خضر قادر خۆشناو بەرێوەبەری گشتی پەیمانگەکان ومەشقکردن بەگەرمی پێشوازییان لێکرا، لە وتەیەکیدا باسی لە بەشە جیاوازەکانی پەیمانگەکە کرد وتى: پەیمانگەکان بەگشتى لە چوار بەش پێکدێن وەک بەشی وەرزش، کۆمپیوتەر، ئینگلیزی و هونەرە جوانەکان. پاشان بەگرنگیەوە باسی لە مەرج وشێوازەکانی وەرگرتن لە پەیمانگە حکومیەکان کرد، کە دەبێت کەسی ئارەزوومەند پۆلی نۆیەمی تەواوکردبێت ونابێت تەمەنی لەسەرووی ٢٠ ساڵی بێت، هاوکات هەر لە وتەکەیدا ڕاگەیاند: منداڵە شەهیدەکان بەبێ مەرج دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ بەشی دڵخوازییان.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، مامۆستا محمد خضر دەستخۆشی لە مامۆستای سەرپەرشتیار و بەشی کارگێری کارکرد، بۆ ڕێکخستی ئەم دەرفەتە بۆ فێرخوازان تا بتوانن لە نزیکەوە ئاشنای کاروبارەکانى بەڕێوەبەرایەتیەکەیان ببن.







