فێرخوازانی بەشی کارگێری کار دەزگای سەتەلایتی کوردستان بەسەردەکەنەوە
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی2026) /1/(7، گروپێک لە فێرخوازانی بەشی کارگێری کار لە زانکۆی جیهان-هەولێر بە سەردانێکى زانستی دەزگای سەتەلایتی کوردستانیان لە شاری هەولێر بەسەر کردەوە.
سەردانەکە بەسەرپەرشتی مامۆستای یاریدەدەر هێڤی محمد قادر بەڕێوەچوو، بە گەیشتنیان لەلایەن خاتوو هەیفا صالح قادر لە بەشی پەیوەندییەکان بەگەرمی پێشوازیان لێکرا، پاشان هاوەڵی فێرخوازانی کرد بۆ ناو دەزگاکە. لە میانەی سەردانەکەدا؛ اسماعیل طە طاهر بەرێوەبەری ستۆدیۆ زانیاری دەربارەی کاری دەزگاکە بە فێرخوازان دا، پاشان سەردانی بەشی ستۆدیۆیان کرد فێرخوازان ئاشناکران بە چۆنیەتی بەرهەمهێنانی هەواڵ وئامادەکارییەکان، دواتریش ئاشناى کاروبارە جیاوازەکانی هەواڵ کران بەتایبەت جۆرەکانى هەواڵ وەک هەواڵی سیاسی، ئابووری، وەرزشی، تەندروستی. هەر لە درێژەی گەشتەکەیاندا، فێرخوازان سەردانی بەشی کۆنترۆڵیان کرد زانیاری تەواویان وەرگرت دەربارەی ئەم کاروبارى بەشەکە، بۆ ئەو مەبەستەش اسماعیل طە تیشکی خسە سەر CCU کە تایبەتە بە رووناکردن یاخود تاریککردنی ژووری ستۆدیۆ بە گوێرەی پێویستی هەواڵەکە ووەرگرتنی پەیوەندیەکان وەرگێرانی هەواڵەکان بەشێوازێکی راستەوخۆ لەناو هەواڵەکان.
هاوکات خلیل بەرێوەبەر وبێژەری بەشی هەواڵە وەرزشیەکان، باسی لەگرنگی تەکنیکەکانی پێشکەشکردنی هەواڵ کرد، بەتایبەت لە چۆنیەتى ڕاکێشانى سەرەنجى بینەر، لە کۆتاییدا، فێرخوازان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی لە وەرگرتنی زانیاری لەسەر بەرێوەبردنی کاروباری کەناڵەکان و ئامادەکردن و پێشکەشکردنی هەواڵەکان، بۆ ئەم مەبەستەش مامۆستای سەرپەرشتیار سوپاسی ستافی بەشی دەزگای سەتەلایتی کوردستانی کرد بۆ رەخساندنی ئەم دەرفەتە بۆ فێرخوازان.







