فێرخوازانی زانکۆى جیهان-هەولێر؛ بەسەرکەوتویی کۆرسێکى خوێندنیان لە پۆڵندا تەواو کرد
فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر دواى ئاشنابوون بەژینگەیەکى جیاوازى خوێندن و، ئەزمونکردنى زانستى نوێ لە بوارەکانى (بایۆمیدیکاڵ و مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى ئەندازیارى تەلارسازى و، نیوتریشن و دایەتێتیکس)، و ئەنجامدانى چەندین چالاکى و بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەکانى کۆتایی، کۆرسێکى خوێندنیان بەسەرکەوتوویی لە پۆڵندا تەواو کرد و، بڕیار وایە لە مانگى داهاتوو بگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان.
تەواوکردنى ئەو کۆرسەى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا، لە چوارچێوەی کارە هاوبەشەکانى زانکۆی جیهان-هەولێر لەگەڵ زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (SGGW)، لە ماوەى مانەوەیان لەو وڵاتەدا فێرخوازان چەندین چالاکى زانستیان ئەنجامدا و، لە بەشە زانستیە هاوشێوەکانیاندا لەلایەن مامۆستایانى زانکۆى (SGGW) بەشێوەیەکى تیۆرى و لە تاقیگەکانى زانکۆکەدا ڕاهێنان بە فێرخوازان کرا و، ئەزمونێکى نوێیان پێشکەش بە فێرخوازان کرد، هاوکات فێرخوازانی زانکۆى جیهان-هەولێریش بە توانا و لێهاتوەکانیان بوونە جێى سەرەنجى مامۆستایانى زانکۆکە.
ئەو پێنچ فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر پێکهاتون لە مریەم مەحمود یونس فێرخوازى قۆناغى چوارەم لە بەشى (ئەندازیارى تەلارسازى) و، ئەحمەد جەبار حەسەن فێرخوازى قۆناغى دووەم لە بەشى (نیوتریشن و دایەتێتیکس) و، ئیلاف سالار ئیسماعیل و محمەد خالد ئیبراهیم فێرخوازانى قۆناغى دووەم لە بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى و، فێرخوازان هەورێ ئامانج مەجید فێرخوازى قۆناغى سێیەم لە بەشى (بایۆمیدێکاڵ)، کە لەسەر بنەمای چەند پێوەرێکى زانستى، لە لایەن زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences)لە پۆڵەندا و زانکۆى جیهان-هەولێر دانرابون، کاندیدکران و، ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١٢/١٠/٢٠٢٣) گەیشتنە وارشۆى پایتەخت.