فێرخوازانی زانکۆى جیهان-هەولێر بۆ تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن گەیشتنە پۆڵندا
پێنچ فێرخوازى زانکۆى جیهان-هەولێر لە فرۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر لەلایەن دکتۆر ئامینە سەباح سەرۆکى بەشى بایۆلۆجى پزیشکى بەرەو پۆڵندا بەڕێکران و، ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١٢/١٠/٢٠٢٣) گەیشتنە وارشۆى پایتەخت.
لە ماوەى چەند ڕۆژى ڕابردودا، پێنچ فێرخوازى زانکۆى جیهان-هەولێر کە پێکهاتون لە مریەم مەحمود یونس فێرخوازى قۆناغى چوارەم لە بەشى (ئەندازیارى تەلارسازى) و، ئەحمەد جەبار حەسەن فێرخوازى قۆناغى دووەم لە بەشى (نیوتریشن و دایەتێتیکس) و، ئیلاف سالار ئیسماعیل و محمەد خالد ئیبراهیم فێرخوازانى قۆناغى دووەم لە بەشى مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى و، فێرخوازان هەورێ ئامانج مەجید فێرخوازى قۆناغى سێیەم لە بەشى (بایۆمیدێکاڵ) لەسەر بنەمای چەند پێوەرێکى زانستى، کە لە لایەن زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences)لە پۆڵەندا و زانکۆى جیهان-هەولێر دانرابون، کاندیدکران.
فێرخوازان دەست بەکۆرسى خوێندنەکانیان بەپێى پسپۆڕییەکانیان لە بەشە زانستیەکانى زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان (SGGW)، واش بڕیارە لەماوەى مانەوەى لە وڵاتەدا، بەمەبەستى پەرەپێدان بەتوانا و لێهاتوویە زانستیەکانیان لە بوارەکانى بایۆمیدیکاڵ و مایکرۆبایۆلۆجى پزیشکى ئەندازیارى تەلارسازى و (نیوتریشن و دایەتێتیکس) کۆرسێکى خوێندن لەو وڵاتە تەواو بکەن. تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندنى ئەو پێنچ فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا، لە چوارچێوەی کارە هاوبەشەکانى زانکۆی جیهان-هەولێر لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتیەکاندا بۆ ئاڵوگۆڕی فێرخوازان و ئەزمونى زانستی و ڕاهێنانی مرۆیی دێ.