فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر لە زانکۆی “وۆج”ی پۆڵەندا دەست بە وەرزی نوێی خوێندن دەکەن
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٢٣ی شوباتی ٢٠٢٦)، فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر بەشدارییان لە مەراسیمی پێشوازیکردن لە فێرخوازانی ئاڵوگۆڕی نێودەوڵەتی (Welcome Meeting) لە زانکۆی “وۆج” (University of Lodz) لە وڵاتی پۆڵەندا کرد.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، لەلایەن لێپرسراوانى ئۆفیسى نێودەوڵەتى وێڕای بەخێرهێنانى فێرخوازانى نێودەوڵەتى، هاوکات فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر و فێرخوازانى دیکەى وڵاتان لە زانکۆکە ئاشناى بەشە جیاوازەکانی زانکۆ کران، هەروەها کۆمەڵێک ڕێنمایی و ئامۆژگاریی پراکتیکییان دەربارەی شێوازی ژیان لە دەوروبەری شاری لۆدز، چۆنیەتی هاتووچۆ و پاراستنی سەلامەتییان لە ماوەی نیشتەجێبوونیاندا پێشکەش کرا، ئەم مەراسیمە بە ناونیشانى “ئێمە پێکەوە یونیلۆدز (Unilodz) دروست دەکەین” بەڕێوەچوو و، تیایدا جەخت لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی زانستیی هەمەچەشن و نێودەوڵەتیی کرایەوە، لەو چوارچێوەیەشدا فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر دەتوانن لە ماوەى مانەوەیان ئەزموونە ئەکادیمییەکانیان دەوڵەمەند بکەن و نوێنەرایەتییەکی شایستەی کەرتی خوێندنی باڵای کوردستان لە ئاستی جیهاندا بکەن.
ئەم گرووپەی زانکۆی جیهان-هەولێر کە بۆ تەواوکردنی وەرزێکی تەواوی خوێندن گەیشتونەتە وڵاتی پۆڵەندا، لە (الايهم صلاح الدين باسل) فێرخوازى قۆناغى سێیەمى بەشى زمانى ئینگلیزى و، (ئەلەند شێرزاد ئيبراهيم) فێرخوازى قۆناغى دووەمى بەشى زانستى کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر. فێرخوازان لە یەکەم ڕۆژی ئامادەبوونیاندا لە زانکۆکەداا، دواى مەراسیمەکە بەشێوەیەکى مەیدانى ئاشنای ژینگەی ئەکادیمی و کارگێڕیی زانکۆکە بوون.







