فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر لە پۆڵەندا کتێبخانەی ناوەندی لۆدز بەسەردەکەنەوە
لە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی2025/10/31، گروپێک لە فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر ، کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە فێرخوازان لە ((سيدرا نهاد اسحق، ريا امير عبّدالجبار و أڤين رعد محمد) فێرخوازانى قۆناغى چوارەم لە بەشی کارگێڕى کار بە سەردانێکی زانستیی زانستی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی لۆدزیان لە پۆڵەندا بەسەر کردەوە.
کتێبخانەی زانکۆی لۆدز، کە لە ساڵی 1945 دامەزراوە، یەکێکە لە گەورەترین و دەوڵەمەندترین کتێبخانە ئەکادیمییەکانی ناوچەکە. ئەم کتێبخانەیە خاوەنی نزیکەی 3.5 ملیۆن کتێب و بەڵگەنامەیە، کە سەرچاوە چاپکراو و دیجیتاڵییەکان دەگرێتەوە و بوارێکی فراوان لە زانستەکانی مرۆڤایەتی، کۆمەڵایەتی و سروشتی دەگرێتەوە.
لە میانەی سەردانەکەدا، فێرخوازان بە ووردی بەشە جیاوازەکانی کتێبخانەکەیان بەسەرکردەوە و ئاشنابوون بە سیستمی پێشکەوتووی سەرچاوە ئەلیکترۆنییەکان و خزمەتگوزارییەکانی کتێبخانەکەی بە پشتگیری ئەکادیمیستان و توێژەرانی دەکات و، ڕۆڵێکی سەرەکی لە چالاکییەکانی خوێندن و توێژینەوەی زانکۆدا هەیە .
سەردانە زانستییەکە بوە هەنگاوێکی گرنگ بۆ پەرەپێدانی تواناکانی فێرخوازان و ئاشنابونیان بە نوێترین سیستم و تەکنەلۆژیای کتێبخانەیی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.






