فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر گەیشتنە زانکۆی (SGGW) لە پۆڵەندا
لە چەند ڕۆژى ڕابردوو دووەمین گروپى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە ڕێگەى فرۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر بەرەو پؤلندا بەڕێکەوتن بۆ دەستپێکردنى کۆرسێکى خوێندن لەو وڵاتە، لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (١/١٠/٢٠٢٥) فێرخوازان گەیشتنە زانکۆى زانکۆى وارشۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences) لە پۆڵندا.
ئەم گروپە لە سێ فێرخواز پێکدێت، کە بریتین لە (إبراهيم زكي محمد صالح) فێرخوازى قۆناغى دووەم لە بەشى چارەسەرى سروشتى، (مروان محمد أحمد) فێرخوازى قۆناغى دووەم لە بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس و (محمد علي بكتش) قۆناغى سێیەم لە بەشی شیکارى تاقیگەى پزیشکى، بە مەبەستی تەواوکردنی کۆرسێکی خوێندن لە زانکۆی وارشۆ بۆ زانسته زیندووهكان (Warsaw University of Life Sciences) دێت، کە بەشێکە لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی (MoU) واژۆکراوی نێوان هەردوو زانکۆ بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦).
تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندنى فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر لە لە زانکۆی وارشۆ بۆ زانسته زیندووهكان (SGGW) لە چوارچێوەى هەوڵە بەردەوامەکانی زانکۆی جیهان-هەولێر بۆ پەرەپێدانی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان و بەهێزکردنی ئاڵوگۆڕی زانستی و ڕاهێنانی ئەکادیمی دێ و، نوێنەرایەتی هەنگاوێکى گرنگ لە جێبەجێکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی (MoU) واژۆکراوی نێوان زانکۆی جیهان-هەولێر و وارشۆ بۆ زانسته زیندووهكان (SGGW)، کە ماوەى چەند ساڵێکە درێژەى هەیە و، بەهۆیەوە چەندین گروپى فێرخوازان ڕەوانەى ئەو زانکۆیە کراون و، بەسەرکەوتویی کۆرسەکانى خوێندنیان لەو وڵاتە تەواو کردوە.
لە ئێستادا، فێرخوازان بە سەلامەتی گەیشتوونەتە پۆڵەندا و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەپێی پسپۆڕییەکەیان دەست بە کۆرسەکانی خوێندن لە زانکۆى وارشۆ بۆ زانسته زیندووهكان (SGGW) بکەن. ئەم پڕۆگرامە دەرفەتێکی زێڕینى بۆ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولیر دەڕەخسێنێت بۆ بەدەستهێنانی زانست و ئەزموونی نوێ لە ژینگەیەکی ئەکادیمی پێشکەوتوودا، هاوکات پەرە بە پەیوەندییە کەلتوری و زانستییەکان دەدات لەگەڵ وڵاتی پۆڵەندا. زانکۆی جیهان-هەولێر بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی فیرخوازانى بۆ پەرەپیدانى تواناکانیان و بەدەستهێنانی ئەزموونی نێودەوڵەتی.