فێرخوازانی نیوتریشن و دایەتێتیکس بەشداری لە چالاکیەکانى (مێدیکۆ) دەکەن
ڕۆژی چوارشەممە (5/2/2025)، بەسەرپەرشتی (مامۆستاى یاریدەدەر محەمەد محەمەد حسێن)، گروپێک لە فێرخوازای بەشی نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆی جیهان – هەولێر سەردانی چالاکیەکانى مێدیکۆیان لە شارى هەولێر کرد، کە پیشانگەیەکی گەورەی نمایشکردنى بەرهەمى کۆمپانیاکانی پزیشکی و دەرمانسازیە.
فێرخوازان لەلایەن ئارام محەمەد سەرپەرشتیاری چالاکییەکانى (مێدیکۆ) بەگەرمی پێشوازییان لێکرا. لە میانەى بەسەرکردنەوەى چالاکیەکانى پیشانگەیەکەدا فێرخوازان ئاشناى کۆمەڵێک لە بەرهەمەکانى کۆمپانیا پزیشکی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیە بەشداربووەکان، لەوانە بەرهەمهێنەرانی دەرمان، دابینکەرانی ئامێری پزیشکی و کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیای چاودێری تەندروستی. هاوکات فێرخواز سەردانی چەندین کۆشکی کۆمپانیاکەیان کرد و، لەگەڵ نوێنەرانی کۆمپانیاکان کۆمەڵێک گفتوگۆیان کرد، بەتایبەت لەبارەى نوێترین داهێنانەکانی خۆراکی کلینیکی و تەواوکەرە خۆراکیەکان و ئامێرە پزیشکییەکانی پەیوەست بە پسپۆڕیەکان، جگە لەوەش فێرخوازان بەشدارییان لە گفتوگۆیەکی پانێڵێکى پیشانگەیەکەدا کرد، کە بە ناونیشانی ڕۆڵی خۆراکی کلینیکی لە چاودێری تەندروستی مۆدێرن پێشکەشکرا و، بیروڕایان لەگەڵ پسپۆڕان سەبارەت بە بابەتەکە ئاڵوگۆڕ کرد بەتایبەت لە خۆپاراستن لە نەخۆشی و چاودێری نەخۆش.
سەردانەکە دەرفەتێکی گرنگى بۆ فێرخواز ڕەخساند بۆ بەرزکردنەوەی زانیارییەکانیان لەسەر نوێترین پێشکەوتنەکانی بواری پزیشکی و خۆراک بەتایبەت لە بوارى پیشەسازی خۆراک.